Skip to content

پانێلێکی تێلێڤیزیۆنی بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠٢١ بە بەشداری دوکتور دڵشاد سەعید و کاک عەزیزی ماملێ

وەک ئاگادارن خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێشکەش بە دوکتور دڵشاد محەممەد سەعید کرا. لە بەرنامەی (دیدار) لە ئاریەن تی.ڤی، پێشکەشکاری بەتوانا یای نەجیبە مەحمود میواندارێتی لە هەردووک بەڕێزان دوکتور دڵشاد سەعید و کاک عەزیزی ماملێ (خانە) کرد و لە نیزیکەوە تیشکیان هاویشتە سەر ئەو ڕووداوە هونەرییە و گەنگەشەی کۆمەڵێک پرسیاری کەڵەکەبووەیان کرد.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ کەی دامەزرا؟ مەبەست لە دامەزراندنی؟ چۆن بەڕێوە دەچێ؟ کێ پارەی دەداتێ؟ سەر بە چ حیزب، دەوڵەت، حکومەت و ڕێکخراوێکە؟ چۆن هونەرمەندی ساڵ هەڵدەبژێرێ؟ هەروەها ڕای دوکتور دڵشاد سەعید بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە چ بوو؟ چ پەیامێکی هەبوو؟ و کۆمەڵێک پرسیاری تر لەو دیمانەیەدا لە لایان میوانەکانەوە وەڵام درانەوە.

ئێمە وەک مەڵبەندی هونەریی ماملێ سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئاریەن تی.ڤی دەکەین کە زەحمەتیان کێشا بۆ ئامادەکردنی ئەو بەرنامەیە.

با بەیەکەوە بینەری ئەو بەرنامە جوانە بین.

بابەتی پێوەندیدار