Skip to content

ماملێ و سید عبدالقادر گەیلانی

لە سەردانێکی ساڵانەی خۆی دا، بەرێز شێخ عەبدوڵ قادر گەیلانی، گەورەی پێشووی خاندانی نەهری بۆ شاری مەهاباد و لە نیزیکەوە بەسەرکردنەوەی بەرێزیان، لە بارودۆخی خۆشەویستان و مریدانی رێی ئایین و کوردایەتی ئەو بنەماڵەیەدا ، کەوتنە بەر پێشوازیەکی گەرمی گشت چین و توێژەکانی ئەم باژێڕە.ئەم گرتە ویدیۆییە پەیوەستە بەم سەردانەی بەرێزیان بۆ مەهاباد و لە ماڵی بەرێز کاک عەلی ئەڵلاوەیسی تۆمار کراوە کە تێیدا محەممەد ماملی و هەندێک لە هونەرمەندانی ئەم باژێڕە بە گوتنەوەی بەستەکانی وەفایی شاعیر کە خۆیان رێبوارێکی رێی ئەم خاندانی بوون، مەجلیسیەکە دەرازێننەوە.

بابەتی پێوەندیدار