Skip to content

ماملێ و شاروخ

گۆرانی (لێم گەرێ) وا وێدەچێ گورانییەکی کوردی کرمانجی بوبێت کەپێشتر لە باکووری کوردستان ووترابێت و لە هەمان کاتیشدا “مامۆستایان ماملێ، شاروخ و ناسر رەززای” هەر یەک بە شێوازی خۆیانەوە ووتویانەتەوە . لەم گرتەیەدا هەمان ئاواز بە دووقۆڵی لە لایان مامۆستایان ماملێ و شارووخ ەوە پێشکەش کراوە کە لە ساڵی ١٩٩٢ زایینی لە شاری مەهاباد بە هاوبەشی هەندێک هونەرمەندی سەرکەوتووی باشووری کوردستان تۆمار و ئامادە کرابوو. هونەرمەندانی بەرێز “سەرتیپ سەردار” بە فلووت، خوالێخۆش بوو “دڵزار یاسین” بە ویۆڵۆن(کەمان)، “جەلال رحیمی” بە ئاکاردێئۆن،” یۆنس سیاسەری” بە سەنتوور، “پەیمان فیضیابی” بە ضرب لەم بەرهەمەدا بەشدار بوون. لەم دانیشتنەدا چەند هونەرمەندێکی خۆجێییش وەک بەرێزان “طە شێخ مندی” و “جماڵ محمودی”ئامادە بوون و بە ووتنەوەی گۆرانییەکان هاوکار بوون. کاری وێنە هەڵگرتن لە لایان بەرێزان “عثمان دبباغی موکری” و”خلیل مهاجری” ئەنجام دراوە و مۆنتاژ کردنی فیلمەکەش کاری بەرێز” پرویز نژادی” بووە . بەو هیوایەی جێی رەزامەندیتان پێک یێنی.

بابەتی پێوەندیدار