Skip to content

(یادی بەخێر) سەرجەم گۆرانییەکانی مامۆستا ماملێ

(یادی بەخێر) سەرجەم گۆرانییەکانی مامۆستا ماملێ

یادی بەخێر (گۆرانییەکانی محمد ماملێ)
کۆکردنەوەی هێژا کاک هیوا قارەمانی
وەشانی دووهەمی ئەم بەرهەمە لە لایەن چاپەمەنی ”رهرو”ی مەهاباد بڵاو بۆتەوە.
ناو و نیشانی پەرتووک: یادی بەخێر (گۆرانییەکانی محمد ماملێ)، چاپەمەنی ”رهرو” مەهاباد، ساڵی ١٣٩٠ی کۆچی هەتاوی، ژمارەی شابەک 0-16-6806-964-978، ژمارە تەلەفوونی پێوەندی چاپەمەنی 00989144421979
هێژا کاک هیوا قارەمانی یەک لەو نووسەرە گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانە کە جیا لە بەرهەمە بە چاپ گەییشتووەکانی،
چەند پەرتووکێکی ئامادەی چاپی هەیە و لە ماوەیەکی نە زۆر دووردا دەکەوێتە بەر دەست جەماوەرەوە. یەکەم کاری خۆی وەک پێزانینێک بە خزمەت و تێکۆشانی بێ وەچان و کۆڵنەدەرانەی مامۆستای قەتارەی کوردی، شادرەوان کاک محمد ماملێ دەست پێ کرد کە لە ژێر ناوی <<یادی بەخێر>>دا بڵاو کراوە. سەرەڕای کۆمەڵێک قۆسب و چەڵەمە کە بۆ کاری نووسین و لێکۆڵینەوە بە زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک پلانێکی سیاتەماتیک داسەپاوە، بەڵام دیسانیش کاک هیوا توانی بە دەکارگرتنی توانایی و ڕۆحی نەتەوەیی خۆی بە شێوەیەک یەکەم بەرهەمی خۆی ئامادە بکا، کە لاوازییەکی ئەوتۆی پێوە دیار نەبوو. لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو و پێکهێنانی کۆمەڵێک دیمانە و کۆکردنەوەی مێژووی زارەکی لە مەڕ مامۆستا محمد ماملێ دەگەڵ بەشێکی زۆر لە تێکستی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە لە چاپی یەکەمی ئەم پەرتووکەدا بڵاو بۆوە کە لە وەشانی دووهەمدا ئەو تێکستانەی پێشتر ئامادە نەکرابوون یان وە دەست نەکەوتبوون، پێی زیاد کراوە. نووسەر و لێکۆڵەر لە تەواوی پڕۆسەی کاری خۆیدا زمانێکی پاراو و بە دوور لە هەر چەشنە دۆگمی ناوچەگەرایی دەکار گرتووە. زۆر بە ئەمانەوەتەوە زانیارییەکانی گواستۆتەوە و سەرنج و تێبینی ناسراوانی گۆڕەپانی هونەر و ئەدەبی کوردی لە مەڕ پڕۆژەکەی خۆی خستۆتە بەر چاوی خوێنەر. ئێوەی هێژا دەتوانن ئەم پەرتووکە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بخوێننەوە.

بە سپاسی تایبەتەوە