Skip to content

دەنگێک پڕ لە شانازی

552759_10151384312574390_1772719894_n

ئەم ساڵیش بە نیشانەی ئەمەک و وەفاداری بۆ هونەرمەندی خۆیان ، کاناڵەکانی کوردی هەر کام بە جۆری توانا ، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا محمد ماملێدا، بە پەخشی گۆرانی یا خوێندنەوەی ژیاننامە یا سازدانی بەرنامەی تایبەت  یا … یادی ئەو هونەرمەندیان بەرز ڕاگرت و وەفای خۆیان دووپات کردەوە. شاشە جوانەکەی کوردسات  بە هاوکاری دەرهێنەری بەرێز “سامان سەلام” ، بە خۆماندووکردنێکی بەر چاو، بەرنامەیەکی تایبەتیان بۆ

ئەم مەبەستە چێ کردبوو کە تێیدا هونەرمەندە مەزنەکانی وەک مامۆستا “ناصر ڕەزازی” ، مامۆست”ا عدنان کریم” و مامۆستا “جعفر مینایی” لە شاری مەهابادەوە بوون بە میوانی ئەم بەرنامەیە و لە ڕوانگە جۆراوجۆرەکانەوە پلە و پایەی  مامۆستا محمد ماملێیان شرۆڤە کرد. بەڕێزان یای “ئامین” هاوسەری مامۆستا ماملی و کاک “چیا ماملێ” کوڕی مامۆستا ماملێش بە گێڕانەوەی بیرەوەرییە تایبەتییەکانیان گووڕێکیتریان بە بەرنامەکە بەخشی. “مەڵبەندی هونەری ماملێ” خۆشحالە کە توانی لە ساز کردنی ئەم بەرنامەیەدا هاوکار بێت.  جێی خۆیەتی دەستخۆشی و سپاسی یەکاو یەکی کارگێڕان و خەباتگێڕانی کوردسات بکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان  بۆ بخوازین.

بابەتی پێوەندیدار