Skip to content

ماڵی مامۆستا هێمن کرا بە مووزەخانە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری مەهاباد، ماڵی

412

شاعیری نەتەوەیی مامۆستا هێمن موکریانی وەک مووزەخانە پێناسە کرا.
لەم ڕێوڕەسمەدا کۆمەڵێک کەسایەتی ئەدەبی و هونەری شارەکە بەشدار بوون. “سەرۆکی شارەوانی مەهاباد” بە چەند ووتەیەک کە ئاڕاستە بەشداربووانی کرد باسی لە چۆنیەتی بیری ئەم پرۆژەیە کرد و بە دوای ئەویشدا مامۆستا “احمد قازی” ش لە کۆی ووتارێکدا ئەم مووزەخانەیەی بە دەستکەوتێکی مەزن  بۆ پارێزگاری کردنی کولتوور، ئەدەب و هونەری کوردستان بە گشتی و شاری هونەرپەروەی مەهاباد بە تایبەتی کرد.
لە پاشان “ئامین ماملێ” هاوسەری خوالێخۆشبوو مامۆستا محمد ماملێ، پەردەی لەسەر پەیکەری مامۆستا هێمن لادا کە لە حەوشەی مووزەخانەکە دانرابوو.
جێی ئاماژە پێکردنە کە ماڵەکەی مامۆستا هێمن چوار ژووری هەیە کە هەر ژورێک بۆ کەسایەتییەک دابین کراوە (مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، مامۆستا ماملێ،مامۆستا محمد قازی) بە جۆرێک کە لە هەر کام لەم ژوورانە کە وەژوور دەکەوی کۆمەڵێک وێنە و کەلوپەلی تایبەتی لەم کەسایەتییانە دانراوە کە میوانان لە نیزیکەوە دەتوانن دەستخەت یا جلکی ئەم کەسایەتییانە ببینن کە پێشتر تەنیا لە وێنەکانی تایبەت بەم هونەرمەدانە بینراون. هەروەها لە هەر ژوورەش دەنگ یا فیلمی تایبەتی لەم کەسایەتییانە پێشان دەدرێت.
مەڵبەندی هونەری ماملێ بە پێویستی دەزانێ کە سپاس و پێزانین خۆی ئاراستەی ئەم کەسانە بکات کە بە خەمخۆری زۆرەوە بۆ پاراستنی هێما نەتەوەییەکانمان تێدەکۆشن و هەوڵیان داوە تا ئەم مووزەخانەی ئامادە بکرێ.
ئەمەش چەند وێنەیەک لەم مەراسیمە:

بابەتی پێوەندیدار