Skip to content

هونەرمەند لەنجە: من حەز دەکەم ناوی بنێم “ماملێی هونەر”

lence
لەنجە عەلی

گوومان لەوەدا نییە کە محەمەدی ماملێ کۆڵەکەیەکە لە کۆڵەکەکانی هونەری ئاوازی کوردی. گۆرانییەکانی بۆتە هەوێنی هەستی هونەری زۆر یەک لە هونەرمەدانی کورد. هەر بەم دەنگ و نەوایە پەرەیان بە هونەرەکەیان داوە و لە ئاکام دا بوون بە خاوەن ڕێچکەی خۆیان و خزمەتیان بە هونەری نەتەوەکەیان گەیاندووە. منیش یەکەکم لەم هۆگرانە کە فرچکی هونەریم بە دەنگ و نەوای ماملێ گرتووە و بۆتە  یەک لە هۆیەکانی هاندانم تا بێمە ناو گۆڕەپانی هونەر. دەسپێکی هونەری خۆم بە ئاوازی ئەم پیاوە مەزنە بوە کە هەر دەم شانازی پێوە دەکەم. خاڵێکی تر کە وای کردووە  من زیاتر شەیدای ئەم هونەرمەندە بم، نیشتیمانپەروەی ماملێ بووە، بە جۆرێک لە گشت بەرهەمەکانیدا ڕوخساری بێ منەتی لە داگیرکەرانی پێوە دیارە ، چ لە ڕووی موزیک و چ لە ڕووی هۆنراوە و شێعری ڕەسەنی کوردییەوە.
من حەز دەکەم ناوی بنێم (ماملێی هونەر). بۆ؟ چون بەدەستکوورتی، بێ موسیقای باش، لە ژێر گووشاری دەوڵەتی و کۆمەڵایەتی ئەوسەردەم دا،تەنیا و تەنیا هاوکار و پشتیوانەکەی، گەلی خۆی، دایە ئامین و ساکارترین ئامێری مۆسیقا بوو. بەڵێ! ئەمە ئۆرکێستراکەی تارانی ئەو بوو، بەڵێ! ئەمە ڕادیۆ و دەستگای ڕاگەیاندنی ئەو بوو، بەڵێ! بۆیە ماملێی هونەرە.
ئەم هۆیانەن کە هاندەری روح و جەستەمن، هاندەری هەست و سۆزمن تا بە پێی توانام  گەر بۆم بلوێ، ساڵانە لە یادی کۆچی ئەم مەزنەدا، بە گۆرانییەک ئەمەکداری خۆم بۆ خزمەت و تێکۆشانی ماملێی هوونەر دووپات بکەمەوە و پێی بڵێم ئەی مامۆستای خۆشەویست، تۆ نەمردووی و یادت لە ناو روح و جەستەماندا هەر میوانە.
بۆ ئەم مەبەستە بە هاوکاری هاوسەری ئازیزم زانا گیان، ئەم گۆرانییە دەکەمە تاجەگووڵینە بو سەر گڵکۆی ماملێی هوونەر. چ بکەم کە تەنیا ئەوەندەم لەدەست دێت تا بەم گۆرانییە پڕ بە هەست بڵێم.
ئەو گووڵەی مەشهووری گشت عالەم بوو کوا، یادی بەخێر…

zana
زانا تار – زانا ئاسیا

لەنجە
٢٣/٠١/٢٠١٤

بابەتی پێوەندیدار