Skip to content

بۆ مەڵبەندی هونەریی ماملێ

ئەگەرچی لە نێو کلتووری کوردیدا ئەمە پەتایەکی لەمێژینەیە کە ئەم نەتەوەیە لە زۆربەی بوارەکاندا کەللاکانی خۆی لە بیر دەکا و ڕەنگە دواتر پاشی مردنیان ڕێوڕوسمێکیان بۆ ساز بدا وەک ڕێز گرتن و یاد کردنەوە، بەڵام لە کاتی ئێستادا بە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی فەرهەنگی کۆمەڵگا ئیرادەیەک لەگۆڕێدایە کە لە حەولی نەریت شکێنیدایە، ئەم حەولە چ لە لایەن دەسەڵاتی کوردییەوە بێ وەک حکوومەت و چ وەک بنکەیەکی سەربەخۆ، کارێکی بوێرانە و نەتەوەییە. بێگومان کاردانەوەی ئەم ڕێزلێنانە لە ناو کۆمەڵگادا بارێکی یەکجار ئەرێنی دەبێ و لە هەمان کاتدا کە ئەم کەسەی ڕێزی لێدەگیرێ و هەست بە بوون دەکا و هەست بەمە دەکا کە حەولەکانی بە فیڕۆ نەچووە دڵگەرمتر لە ڕابردوو درێژە بە چالاکی دەدا لە هەمان کاتیشدا جیلی نوێ هان دەدا بۆ ئەوەی ئەوانیش لەپێناو خزمەت بە گەل و نیشتمان شێلگیرتر بن.
***
بێگومان قسه‌ كردن لە سەر مامۆستای نەمر هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەممەد ماملێ کاری پسپۆرانی بواری مۆسیقایە بەڵام ڕەنگە هۆگرانی مۆسیقای کوردی وەباڵم بۆ بکێشن کە ماملێ خاوەنی قوتابخانەی تایبەت بە خۆیەتی، ئاواز و گۆرانییەکانی مۆرکی ئەویان پێوە دیارە، کورداندنی مۆسیقا و مێلۆدی ئازەری بە جوانترین شێوە و من بەش بە حاڵی خۆم هەڵبژاردنی شیعری ئاواز و گۆرانییەکانی وەک بەرچاوترین تایبەتمەندی و لێوەشاوەیی ئەم هونەرمەندە پێناسە دەکەم.
محەممەد ماملێ هونەرمەندێکی نەتەوەیی بوو و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. ئەوا نییە دووانەی هێمن و هەژار وەک دوو کۆڵەکەی سەرەکی شیعری قوتابخانەی موکریان لە شیعرەکانیاندا دڵیان بۆ گۆرانی و قەتارەکانی ئەو دەکۆرکێنێ. جگە لەمانەش ئاماژە بەم خاڵە بە پێویست دەزانم کە ماملێ یەکێ لەم گۆرانیبێژانەیە کە لە هەمبەر ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا مرۆڤێکی پاسیو نییە و بۆ زۆر بۆنە و ڕووداوی لەم چەشنە دژکردەوەی هەیە لە قالبی گۆرانیدا چ لە ژێر چەتری دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆری پاشایەتی و چ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی.
***
بێگومان لە سەر مامۆستای نەمر هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەممەد ماملێ کاری پسپۆرانی بواری مۆسیقایە بەڵام ڕەنگە هۆگرانی مۆسیقای کوردی وەباڵم بۆ بکێشن کە ماملێ خاوەنی قوتابخانەی تایبەت بە خۆیەتی، ئاواز و گۆرانییەکانی مۆرکی ئەویان پێوە دیارە، کورداندنی مۆسیقا و مێلۆدی ئازەری بە جوانترین شێوە و من بەش بە حاڵی خۆم هەڵبژاردنی شیعری ئاواز و گۆرانییەکانی وەک بەرچاوترین تایبەتمەندی و لێوەشاوەیی ئەم هونەرمەندە پێناسە دەکەم.
مەڵبەندی هونەری ماملێ له‌ ساڵی 2010ه‌وه‌ تا 2017 خه‌ڵاته‌كه‌ی بەم هونەرمەندانه‌ بەخشیوە: ساڵی 2010 مامۆستا قاڵەمەڕە، ساڵی 2011 مامۆستا باکووری، ساڵی 2012 مامۆستا عه‌باس كه‌مه‌ندی، ساڵی 2013 مامۆستا عەزیز شاڕۆخ، ساڵی 2014 مامۆستا ناسر ڕەزازی، ساڵ 2015 یای زۆزان، 2016 تیپی مۆسیقای سلێمانی، 2017 مامۆستا مه‌زهه‌ر خالقی
دیارە هەر کام لەم کەسایەتییە هونەرییانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان خاوەن پێگە و جێگەی تایبەت بە خۆیانن و هیوادارم خەڵاتی مەڵبەندی هونەری ماملێ پەلکێشی بکا بۆ باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانیش لە ساڵانی داهاتوودا.
***
بەم هیوایە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی میدیا و ڕۆژنامەی کوردی بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەری ئەم مەڵبەندە بن. جێگای خۆیەتی دەسخۆشی و ماندوو نەبوونی بکەم لە هاوڕێی دێرینم کاک وریا ماملێ کوڕی مامۆستا محەممەد ماملێ کە خۆبەخشانە لە ڕاپەڕاندنی کارەکانی ئەم مەڵبەندە وەک زێی خۆڕ ساتێ هەدادانی نییە، بێئەمەگیشە ئەگەر دەستی ڕێز بە سینگمەوە نەنێم بۆ ئەرکەکانی کاک خانەی ماملێ. نموونەیان زۆر بێ!

بابەتی پێوەندیدار