Skip to content

هەڵۆی خەیاڵ

نووسینی: مەلا سولەیمان عەبباسی
ئامادەکردنی: فاروق فەرهاد
ئەم بابەتەی پێشکەشتان

دەکرێت نووسینی خوالێخۆشبوو “مەلا سولەیمان عەبباسی‌”یە کە ساڵی ١٩٩٩ی زایینی، لە شاری کۆیە و لە چللەی ماتەمینی ماملێدا کە لە لایان “حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران”ەوە ئامادە کرابوو خوێنداروەتەوە.
بۆ جارێکی تر لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی، لە لایان گۆڤاری “گزینگ” ژمارە ٣٤ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
ئەمجارەیان ڕێزدار “فاروق فەرهاد” ئەم بابەتەی بۆ ئێمە ناردووە کە دەقی چاپکراوەکەی گۆڤاری گزینگە. بە پێی هەوڵی مەڵبەندەکەمان بۆ ئاڕشیوکردنی بابەتگەلی پێوەندیدار بە بنەماڵەی ماملێ بەگشتیی و محەمەدی ماملێ بە تایبەتیی، بە پێویستمان زانی کە بۆ جارێکی تر ئەم بابەتە ڕازاوەیە پێشکەشی ئێوە میوانانی هێژامان بکەن.
مەڵبەندی هونەری ماملێ وێڕای دەستخۆشی و سپاسوێژی لە زەحمەتەکانی کاک فاروق فەرهاد کە بەوپەڕی دڵسۆزی و هەستی نیشتمانپەروەری کێشاویانە بە پێویستمان زانی دوو ڕوونکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە بدەین:
١) ڕوانگەی سیاسی نووسەر لەم نووسینە دا پێوەندی بە خۆیانەوە هەیە و مەڵبەند لەم بارەوە سەربەخۆیە و خۆی بە گرێدراویی هیچ لایەن و حیزبێک نازانێت.
٢) ئەم بابەتە بەم جۆرەی کە لە گۆڤاری گزینگدا نووسراوە پێشکەشتان دەکرێتەوە. هیچ چەشنە هەڵەگیری یا دەستکاری ڕێزمانی نەکراوە.
نەورۆزتان پیرۆز و شاد.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
بۆ بینین و خوێندنەوەی بابەتەکە کرتە لە سەر ئەم وێنەیە بفەرموون.

بابەتی پێوەندیدار