Skip to content

گۆرانییەکانی ماملێ

میوانی هێژا:
هونەرمەندان مڵکی گشتین و بەرهەمەکانیشیان بە هەمان شێوە. مافی هەر تاکێکی کوردە کە چێژ لەم بەرهەمانە ببینێت و بۆ پەرەپێدانی هونەر و فەرهەنگی کوردی کەڵکیان لێ وەربگرێت.
لەم بەشە دا هەوڵ دراوە گۆرانییەکانی ماملێ کۆ بکرێتەوە و پێشکەش بە ئێوەی ئازیز بکرێت تا بەڵکوو بتواندرێت کەڵکی پێویستی هەبیت. دیارە ئاڕشیوکردنی بەرهەمی کۆنی هۆنەرمەندان، گەلێگ زەحمەتە بەڵام، مەحاڵ نییە. تەنیا هەست بە گرینگیدان و بەرپرسیارەتیی گەرەکە لەلایان هونەردۆستانەوە. هۆنەرمەندانی کۆن بە گشتیی و لە ناویشیاندا بەتایبەتی ماملێ، بە هۆکاری جۆراوجۆر، لەوپەری بێ دەرەتانی دابوون بۆ ئاڕشیو کردنی بەرهەمەکانی خۆیان. بۆیان نەلواوە تا بە شێوەیەکی باش بەرهەمەکانیان کۆ بکەنەوە یا وەک کورد، شوێنێکی نەتەوەییمان نەبووە تا ئەم بەرهەمانە بۆ وەچەی داهاتوو بپارێزین.
ڕەنگە زۆر گۆرانی لەم ئاڕشیوەدا بوونی نەبێت و لە ئاڕشیوی کەسانێکی تر دا هەبن. بۆیە داوا لەم کەسانە دەکەین تا بە ئەرکی نەتەوەیی و کوردانەی خۆیان هەستن و یارمەتیمان بدەن بۆ دەوڵەمەند کردنی ئەم ئاڕشیوە. لە ژێرەوە ڕێگاکانی پێوەندی‌کردن بە ئێمەوە لەبەردەستتان دایە و دەتوانن لەم ڕێگەیەوە یارمەتی ئەم ئاڕشیوە بفەرموون.

  • لێرەدا گۆرانییەکان لە ڕووی ڕیزبەندی کۆپیتەوە نیشانە کراوەن. ناوی گۆرانییەکان بە کام پیت دەست پێ‌بکات، ئەوە دەبێ لەم پێتە دا لێی بگەڕێی.
  • دەبیندرێت کە گۆرانییەک بە سێ جۆر یا زیاتر گووتراوەتەوە، بۆیە هەوڵ دراوە تا بە ژمارە لێک جیا بکرێنەوە کە هەر کام لەم ژمارانە نیشان دەدەن کە هەمان گۆرانییە بەڵام، بە موزیک یا لە تەمەنێکی تایبەت یا لە شوێنێکی تایبەت دا گووتراوەتەوە.
  • هەروەها هەوڵمان داوە کە کوورتە مێژوویەک لەم گۆرانیانە گەر بیزانین بینووسین یا لە داهاتوودا بە هاوکاری ئێوە بیان نووسینەوە.
  • دیسانی کار بۆ ئەوە دەکەین کە شاعیری گۆرانییەکان و ئاوازدانەرەکان بەرەبەرە بە مێژووی گۆرانییەکان زیاد بکەین.
  • بەم جۆرە دەبێ بگووترێت کە ئەم بەشە بۆ دەوڵەمەند کردنی بەردەوام لە گۆڕانکاری دا دەبێت. بەم بۆنەیەوە پێتان دەڵێین کە:
    بۆ گشت ئەم هەنگاوانەمان داوای هاوکاری لە ئێوە میوانانی سایتەکەمان دەکەین تا بە هەرچەشنە زانیارییەک کە بۆتان دەلوێت بۆ باشتر کردن و دەوڵەمەندکردنی ئەم گۆرانییانە هاوکارمان بن.

بە سپاسەوە
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

ئی‌مایل:
١- post.mamle@gmail.com
٢- info@mamle.net


گۆرانییەکان بە پێێ پیت داندراون. ئێوە دەتوانن کرتە لەسەر پیتەکان بکەن بۆ دیتنەوەی گۆرانی مەبەستتان.

بابەتی پێوەندیدار