Skip to content

نەورۆزانە

715

نەورۆزی کوردەواری هێمای ئاشتی و پێکەوەژیانە. سیمبولی یەکگرتن و لێبوردەییە. ڕەمزی بەرەنگاربوونەوەی زاڵمانە و نیشانەی تێکۆشانە بۆ بەرەوپێشچوون و سەرکەوتن.

بەبۆنەی هاتنی بەهار و نەورۆزی کوردەواری و هەروەها بەبۆنەی سەرکەوتنەکانی گەل لە ڕۆژئاوا، “مەڵبەندی هونەریی ماملێ” جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد بەگشتی و هەموو قوربانیانی ڕێی ئازادی بەتایبەتی دەکات. هیوادارین کە ساڵی داهاتوو ساڵی بەختەوەری و وەدیهاتنی هەموو ئاواتە لەمێژینەکانی کورد بێت.

بە دەرفەتی دەزانین کە گرتەیەکی دەگمەن و پێشتر بڵاونەکراوە لە “ماملێ” پێشکەشتان بکەین کە تێێدا ماملێ چۆپی دەگێرێت و گۆڤەند دەگڕێت. پێویستە بگووترێت کە زانیاریمان لەمەڕ ئەم گرتەیە کەمە، بەڵام لە کەسانی دیاریی ناو گرتەکە دەردەکەوێت کە دەبێ لە بۆنەیەکی خۆشیی شاری مەهاباد گیرابێت.

هەروەها جێی خۆیەتی کە سپاسێکی گەرمی کاک “داود زەهابی” خوشکەزای ماملێ بکەین کە بە دڵسۆزییەوە ئەم گرتەیەی پاراستووە و کردی بە نەورۆزانە بۆمان.
نەورۆزتان پیرۆز.
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار