Skip to content

ماڵباتی محەممەد ماملێ خەڵات کران

38

خەڵاتی ” کۆمەڵەی ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی یارستان” بەخشرایە بنەماڵەی محەممەد ماملێ.

لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ. لە بۆنەیەکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە جەماوەری ڕووناکبیر و هونەردۆست لە شاری چەمچەماڵ خەڵاتی تایبەتی ئەم کۆمەڵەیە پێشکەشی بنەماڵەی محەممەد ماملێ کرا.
هەر بەم بۆنەیەوە، لە بنکەی تایبەتی ئەم ڕێکخراوەیە دا، پاش شەوخوانێکی کوردانە، لە لایان پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕێزدار “ئازاد بایز”ەوە بە خوێندنەوەی وتارێک بەرنامەکە دەستپێکرا.
پاشان سەرۆکی ئەم کۆمەڵەیە ڕێزدار “هەرێم کاکەیی” لە لێدوانێک دا بەخێرهێنانی میوانان و مێدیاکانی کرد و تیشکی خستە سەر مێژووی خەباتی هونەریی و نیستمانپەروەرانەی محەممەد ماملێ و هۆکارەکانی بەخشینی ئەم خەڵاتە بە بنەماڵەی ناوبراو.
بەدوای ئەویش دا چەند هۆزانوانێکی نیشتمانی، بە خوێندنەوەی هەڵبەست و پەخشان کە تایبەت بوون بۆ یادی “محەممەد ماملێ‌”، ئەو شەویادەیان بە برامەی  شێعر گووڵباران کرد.

FullSizeRender (1)

هەروەها لە بڕگەیەکی تری بۆنەکە داهونەرمەندانی دەنگۆش و ڕەسەنخوێن، بە چڕینی چەند کۆپلە گۆرانی، بەشداربوانیان میوانی گوڵزاریی هونەری خۆیان کرد و بەم بەرهەمانەیان یادی محەممەد ماملێ‌یان بەرز ڕاگرت.

لە کۆتایی بەرنامەکە دا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەم کۆمەڵەیە بەخشرایە بنەماڵەی ماملێ و ڕێزداران “مەلاڕەسوڵ پێشنەماز” و “ئیبراهیم ئەحمەد” وەک تێکۆشەرانی بواری هونەری و نیزیک لە ماملێ.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌ش وەک دەستخۆشی و ڕێزدانان بۆ تێکۆشانی نیشتمانخۆشەویستانەی ئەم کۆمەڵەیە، خەڵاتێکی وەک یادگاری پێشکەشی ئەم کۆمەڵەیە کرد.

2
1
3
5
6
7
9
10
11
12
13
14
15
17
18
19
20
21
22
24
25
26
27
28
29
30
31
32
33
34
35
36
37
38
39
40
41
42
43
44
45
46
47
48
49
50
51

بابەتی پێوەندیدار