Skip to content

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٣٠/٠٧/٢٠١٦ ڕێزدار “نوسرەت حاج محەممەد”  هاوسەری کۆچکردوو هونەرمەند حوسێن ماملێ و هاوسەری دووهەمی کۆچکردوو محەممەد ماملێ و دایکی بەرێزان کوبڕا، عەزیز(خانە)، خوسرەو، خالید(هێدی) ماملێ وهەروەها دایکی بەڕێز کاک “جەعفەر نەوزاد” ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دایە نوسرەت کە لە ناو کۆمەڵانی خەڵک و دۆستان و خزمان دا خاوەن پلەیەکی کۆمەڵایەتی باش و ڕێزدار و بەرز بوون. لە یەکەم دیداردا دەکەوتە بەر دڵان و لە هزر و زەینان دا هەرمان دەمایەوە.
دایە حاجی بە ژنێکی تێکۆشەر و ماندوونەناس ناسرابوو. ماوەیەکی زۆر لە فەرانسە دەژیا، لەم ساڵانەی کۆتایی دا بڕیاری دا بگەڕێتەوە وڵات و باقی تەمەنی خۆی لە  ناو ئامێزی گەلی خۆی دا بژی.

ئێمە وەک بنەماڵەی ماملێ و هەروەها مەڵبەندی هونەریی ماملێ، پێشەکی بە بۆنەی ئەم کۆستە گەورەیە سەرەخۆشی لە خۆمان و پاشان لە هەموو دڵسۆزان و خۆشەویستان دایە حاجی دەکەین.

پێویستە بگووترێت کە بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتوو دا لە پاریس پرسەی دایە حاجی بەڕێوە بچێت کە کات و شوێنی پرسەکە بە تازەکردنەوەی ئەم بابەتە دەخرێتە بەر چاوی ئێوەی ئازیز.
ڕەوانیان شاد و یادت بەخێر بێت دایە گیان.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەروەک پێشتر باسی لێوە کرا بریار وایە پرسەی دایە نوسرەت لە پاریس و لە بنکەی ئەنستیتۆی کورد لە ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی 03/09/2016 لە کاتژمێر ٣ هەتا ٦ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوە بچێت.
ئادرەسی شوێنی پرسەکە:
Rue la fayette paris 10, 106
Metro : poissonniere

بابەتی پێوەندیدار