بەشداری له پرسەی كۆچی دوایی دایە نوسرەتی حاجی محەممەد (ماملێ)، بەشێوەیەكی بەرچاو ڕیزگرتنه له فیداكاری و وەفاداری داێكێكی كۆمەڵگای كوردەواری، بەهادانانه بۆ زەحمەتەكانی ژنێكی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو له جەرگەی كوردستان، له دەورانی غەریبایەتی و لە ناخی دوورەوڵاتی.
بەشێك له خەڵكی كوردستان بەتایبەت له شاری مەهاباد، نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوەكان له هەر چوار بەشی كوردستان، كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان، چەند نوێنەری كورد له پارڵمانی سوێد، هونەرمەندان و هونەردۆستان، دۆستان و هەموو خۆشەویستان له ناوخۆی كوردستان و لە دەرەوەی وڵات، به بەشداربوون له پرسەکانی دایە نوسرەت، به ناردنی پەیام و بە تەلەیفون و لە ڕێگەی مێدیاکان و لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەکان، به دەربرینی هەستی پاكی خۆیان هاوبەشی غەم و پەژارەی ئێمە بوون و لەگەڵمان بوون.
بەم بۆنەوه زۆرترین سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەم خۆشەویستانه دەكەین و ئاواتەخوازین هەرگیز غەم و پەژارە بەرۆكی ئازیزان نەگرێ و هەر پایدار و سڵامەت بن.
بنەماڵەی ماملێ له دەرەوەی وڵات.
چوارشەممۆ، ڕێكەوتی
١٠/٠٨/٢٠١٦