Skip to content

پەیامی مەڵبەند بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا “قالەشین”

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ، هه‌ینی ٢١/١٠/٢٠١٦ هه‌واڵی کۆچی دوایی مامۆستا قادر استاد ابڕاهیمی ، ناسراو به‌ (قاله‌شین)مان له‌ شاری مه‌هاباد پێ گه‌یشت و خه‌فه‌تباری کردین.  مامۆستا قاڵەشین لە جیلی ئەم بەیتبێژە دەگمەنانەیە کە ئەدەبی زارەکی کوردی پێیان قەرزدارە و لە پاراستنی کۆمەڵێک مێلۆدی و ووشە و ڕووداوی کۆن و هاوچەرخ دا تێکۆشانەکانیان دیار و بەرچاوە.
لە هەرە بەرچاوتەرین بەیتەکانی مامۆستا قالەشین بەیتی پێشەوا و پێشمەرگە، بەیتی سمۆ شکاک، بەیتی کاروانە هەی کاروانە، ماڵەبابم ڕووبابەیە.
بەڕێزیان لە عاملاندنی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر دا خۆی ماندوو کردووە و دوو لە کوڕەکانی وەک “شهید”ی کوردستان پێشکەشی خاکی پێرۆزی کوردستان کردوە.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ ناوی مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌ـ‌وه‌، خۆمان بە هاوبەشی ئەم کۆستە دەزانین و بەگشتیی سەرەخۆشی لە کوردستانیان و لە ناویشیان دا بنەماڵەی فەرهەنگی و هونەریی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستا قاڵەشین دەکەین.
ڕۆحیان شاد و یادیان بەخێر بێت.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار