Skip to content

مامۆستا “هێدی” کۆچی دوایی کرد.

شاعیری ناسک خەیاڵ و خولیای ئازادی و کوردستان، “خالید حیسامی” کە لە دوونیای وێژە دا بە “هێدی” ناسناوی هەیە، لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا و لە شاری هەوڵێری باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا هێدی لە ساڵی ١٩٢٨ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە گوندی “شێخاڵی” کە ئێستا سەر بە شاری “بۆکان”ە لە دایک بووه‌.  سەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی لەو گوندە ژیاوە و لە ژێرچاودێری باوکی خوێندوویەتی. هەر زوو هونەری شێعر لە هەست و هزریان دا گەشە دەکات و لە درێژەی تەمەنی پڕلە شانازییاندا  دەبێتە خاوەن ڕاوێژی تایبەتی خۆی.
ئەم شاعیرە مەزنە بەردەوام لە خزمەتی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی خۆی دا بووە و بە چەک و قەڵەم داکۆکی لە مافە ڕەواکانی ئەم گەلە بەشخوراوە کردووە.

ئێمە وەک “مەڵبەندی هونەریی ماملێ” داخ و پەژارەی خۆمان بۆ ئەم کۆچە ناوادەیە دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە گەلی کورد و کۆمەڵگای ئەدەبی کوردستان بەگشتی و لە بنەماڵەی سەربەرزی حیسامی بەتایبەتی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
ڕەوانیان شاد و یادیان بەخێر.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ

٢٧/١٠/٢٠١٦

بابەتی پێوەندیدار