نووسینی: نه‌جم محه‌مه‌د
له‌ساڵیادی مه‌رگی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و نه‌مر “محه‌مه‌دی ماملێ” دا به‌پێویستم زانی له‌ڕێگه‌ی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژ و مۆزیكارانه بكه‌م كه گۆرانیه‌كانی ماملێ ده‌ڵێنه‌وه و كار له‌سەر گۆرانیه‌كانی ماملێ ده‌كه‌ن، چ وه‌ك ده‌نگ، چ وه‌ك مۆزیكا پێیان بڵێم:
تكایه گۆرانی و میلۆدی و هونه‌ره‌كه‌ی ماملێ مه‌شێوێنن. به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌ره به‌رز و جوانه‌كه‌ی ماملێ‌دا. شایانی گوتنه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و مۆزیكژه‌نه‌كان وه‌ك دیارده‌یه‌ك ڕوویان كردۆته وتنه‌وه و كاركردن له گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌نده دێرین و كۆچكردووه‌كان كه هونه‌رمه‌ند ماملێش یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه زۆرترین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مۆزیكی كار له‌سەر بهرههمهكانیا ده‌كه‌ن و زۆرترین لاسایكه‌ره‌وه‌ی هه‌یه.
من ووتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كانی ماملێ و كاركردن له‌گۆرانیه‌كانی ماملێ دا به‌كارێكی نۆرماڵ ده‌زانم هاوكات به‌زیندوو مانه‌وه‌و زیندوڕاگرتنی ناوده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌زانم به‌مه‌رجێك گۆرانیه‌كانی نه‌شێوێنرێت وبه جوانی كاری تیادا بكرێت وزۆر جار له‌په‌رۆشی وخۆشه‌ویستی یه‌وه گۆرانیه‌كانی ماملێ ده‌وترێته‌وه تائێره نۆرماڵه به‌ڵام ئه‌وه نۆرماڵ نیه كهبهئارهزوو مه‌زاج ده‌سكاری گۆرانی و میلۆدیه‌كانی بكرێت و بشێوێنرێت وبه‌ناوی گۆڕان وتازه‌گه‌ری و سه‌بكی تایبه‌تی خۆمه‌وه یاری سه‌یروسه‌مه‌ره به‌ئاواز و گۆرانیهكان بكرێت یان خراپ و سه‌قه‌ت گۆرانیهكان بووترێنه‌وه یان ئاستی به‌رزی ئاواز‌و گۆرانیهكان داببه‌زێنرێت بۆئاستێكی لاواز‌و نزم چ وه‌ك ده‌نگ چ وه‌ك مۆزیكا.
گه‌ر به‌و شێوه‌یه كار له به‌رهه‌مه‌كانی ماملێ و هونه‌رمه‌نده نه‌مره‌كانی تردا بكرێت نه‌كردنی باشتره له كردنی . تۆ ئه‌گه‌ر نه‌توانی تهوزیفێكی ئیستاتیكی و ئه‌كادیمی بكه‌ی له گۆرانیه‌كانی ماملێ دا وا باشتره واز له‌وكاره بهێنیت و ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت و به‌دوای ده‌نگ و سه‌بكی خۆتا بگه‌ڕێت وبدۆزیتهوه باشتره له‌وه‌ی شاكاره هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌نده دێرین و گه‌وره‌كان بشێوێنیت.
هونەرهكهی ماملێ ئاستێكی به‌رز و جوانی هه‌یه و ماملێ گه‌لێ شه‌ونوخونی و ماندووبوون و ئه‌زیه‌ت و زه‌حمه‌ت و ئازاری له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانیدا چیشتووه و داهێنانی تێداكردوون و به‌رهه‌مه‌كانی تێكه‌ڵ به‌ڕۆح و سایكۆلۆژیای تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی بووه وه‌ك گووڵی لاولاو له یادگارهكانمان ئاڵاوه و چه‌نده‌ها خاتره‌ی تاڵ و شیرین و بیره‌وه‌ریمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
تكایه ڕۆح و سایكۆلۆژیا و یادگارهكانیشمان له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی ماملێ دا مه‌شێوێن واز له‌وكاره دزێوه بێنن چونكه ئه‌م كاره ده‌چێته خانه‌ی شێواندنی شاكاره هونه‌ریه‌كانی ماملێ. باشترین كارێك بكرێت بۆ خزمه‌تكردن بهماملێ و هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌سوود له‌ده‌نگی ماملێ وه‌ربگیرێت و ده‌نگه‌كه‌ی هه‌ڵگرین و له‌گه‌ڵ مۆزییكای نوێ و ئۆركسرایی هاوئاهه‌نگ بكرێت و دواتر كلیپ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكرێت.
به‌م شێوازه ده‌توانین خزمه‌تێكی گه‌وره بهماملێ و هونه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین نه‌ك به‌شێواندن وخراپ وتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماملێ. به‌داخه‌وه گوێم له‌هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند بووه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سارد و سڕ و خراپ و لاوازگۆرانییهكانی ماملێ ده‌ڵێنه‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر بتوانێت به‌شێوازێكه باش و جوان گۆرانیه‌كانی ماملێ بڵێته‌وه و هه‌قی خۆیان بده‌یتێ وبهشێوهیهك له‌خزمه‌ت هونه‌ره‌كه‌ی ماملێ دابێت كارێكی باشه و تۆ ئازادیت.
من پێم وایه ده‌نگ و هونه‌ری ماملێ موڵكی خه‌ڵكی كوردستان وكۆمهڵگای كوردیه و بوه‌ته كلووتورو به‌شێك له‌ژیانیان بۆیه مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌نگی ماملێ دا كارێكی هه‌روا ئاسان نیه و كارێكی گه‌وره و پڕ به‌رپرسیاریه‌تیه و ئازاد نین له‌شێواندنی هونه‌ری ماملێ دا چونكه هونه‌ری ماملێ موڵكی هه‌موو مانه و پاراستنیشی له شێواندن ئه‌ركی هه‌موومانه.