نووسینی: هۆگر کاوانی
وەک بولبوول هەموو فەسڵی ساڵ دەیچریکان بۆ وەسڵی یار
بەلایەلایە و ئاوازی جوان دەی لاواند، کیژ و کوری دیار
زەمانە شاگوڵێکی داینێ، فەلەک زۆر بێوەفا بوو لێیستاندین.
پاشی چریکە و دەنگی تۆ، دڵ بەکێ خۆشکەین.
سوتاوم، گوێم‌دا دەنگی تۆ کەمێک ئاسودە بووم
تۆش کۆچتکرد، بەکۆچی تۆ ئاورم گرتەوە.
ئەوساڵ چەند ساڵە غەممان رەفیقە
مەستورێ ئامان مەستورێ گیان
نەبێری دەچێتە بەربێرێ، نە گووڵ عەترێ دەرێژێ
نەشوان بلوێر دەژەنێ، نەبوڵبول دەخوێنێ
ئەودەنگەی چرای مەجلیسی کوردان بوو کوا؟
یادی بەخێر
لەو دەمەی دا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ
لەو دەمــــەی دا (ماملێ) دەڵێ قەتارێ
یادم بکەن، مامۆستا هێمن
مامۆستای گەورە زۆردەمێکە ژێکانی (تار) گوێ وەکو جاران ئاودێرناکەن، لەبەر ئەوەی ماملێ نالێت(قەتارێ)، بولبوولە خۆشخوانەکەی کوردان بەجەستە بەجێیهێشتوین و میوانی تۆیە، بەڵام هۆنراوەکانی تۆ و چریکەکانی ئەو بۆ هەتاهەتایە، لەیاد و بیرەوەری مانن و یادتان دەکەین.
….
بلوێری شوان
کاتێک دوو شاکار ئاوێتەی یەکتر دەبن دونیایەک لە جوانی و پاکی دەخولقێنن، ئەویش دوو شاکار لە دوو مرۆڤی بەرز و گەورەی کوردەواری، دوو مامۆستای پر لەداهێنان لە بـــــــوارەکانی خۆیان، دوو داهێنەری شاری مەهاباد، دوو کوڕی گەورەی ناوچەی موکریان، مامۆستایەک لێوان‌ڵێو لە بیری جوان، ڕێنیشاندەری کیژ و کوڕان مامۆستایەک کە لە وشە دنیایەک لە جوانی بەرهەم هێناوە، لەگەڵ بولبوولێکی خۆش خوان، داهێنەری ئاوازی زۆر جوان.
مامۆستا هێمن و مامۆستا ماملێ . گیانیان شاد.
بلوێری شوان
نیوه‌شه‌وه، دنیا خامۆش
دێته‌گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش
ئاهه‌نگێکی گیان په‌ره‌وه‌ره
شادی هێنه، خه‌فه‌ت به‌ره
ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه
تاره؟ یۆڵۆنه؟ یا سازه؟
نا … نا … ئاهه‌نگی بلوێره
جا وه‌ره‌گوێی بۆ ڕادێره
هه‌زار خۆزگه‌م به‌خۆت شوانه
که‌به‌و مانگه‌شه‌وه‌جوانه
دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر
په‌نجه‌ده‌بزێوی له‌بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می
ئاغاش به‌نۆکه‌ر ناگری
وه‌ک من له‌داخا نامری
وه‌ره‌شوانه‌هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ
له‌و کێو و نواڵه‌زه‌نوێره
تێی تووڕێنه‌له‌و بلوێره
له‌سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه
په‌نجه‌له‌بلوێر ببزێوه
با کێوه‌که‌ده‌نگ داته‌وه
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه
هێمن