ئامادەکردنی: جەزا کەریم (جەزای ساز)
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و هەوادارانی مامۆستا ماملێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز “بابەکر دڕەیی” بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و نوێنەری سەندیکای هونەرمەندان، مەراسیمی ساڵیادی مامۆستا ماملێی نەمر بەڕێوە چوو.کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ لە قاوەخانەی کولتووری فەرمانبەران بە هاوکاری کۆمەڵەی هونەریی میللی کوردستان ئەو یادەیان شکۆدار کرد.سەرەتا لە ڕێگەی داتاشۆوەوە کار و چالاکی و ڕێو ڕەسمەکانی ساڵانی ڕابردوو هەر لە دانانی پرسە بۆ ماملێی نەمر لە سلێمانی و دواتر چلەی ماملێ و ساڵیادەکانی پێشوو و فلیمێکی دیکۆمێنتاری نمایش کراوە. دواتر بەڕێزان بابەکر دڕەیی و مامۆستا عەبدولی حەمەباقی وتاریان لە سەر گەورەیی هونەریی ماملێ پێشکەش کرد.دواتر گەنجێکمان ناساند بە ئامادەبووان کە لە شارۆچکەی “بازیان” نیشتەجێیە و لە خۆشەویستی “ماملێ” ناونراوە (ماملێ).
پاشان هەریەک لە هونەرمەندان سمایلی ماملێ (قەرەداخی)، ساڵحی چایچی، نەرمین ڕەزا، یونس بوراقی، وەستا جەبار و سەید عومەر چەندین گۆرانی ماملێیان پێشکەش کرد وەکوو شوێنکەوتووانی ڕێبازی هونەریی ماملێ.
٢٣/٠١/٢٠١٧
کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان