Skip to content

تیپی مۆسیقای قەڵادزێ لەسەر ناوی “یادێک لە نەمرێک” بۆنەیەکی بۆ یادی ماملێ ساز کرد.

ئامادەکردنی: حەمید قەڵادزەیی

ئەمڕۆ لە ساڵیادی ماڵئاوایی مامۆستا و هونەرمەندی کوردواری ماملێ‌ی نەمر، تیپی مۆسیقای قەلادزێ، بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو لە هۆگرانی ماملێ و دایە ئامینەی هاوسەر و یادگاری ماملێ و چیای کوڕی ماملێ و مەلارەسولێ پێشنەماز، یادێکی رەنگینیان بۆ رۆحی ماملئ پێشکەش کرد.

سەرەتا کورتەیەک لە سەر کاریگەری و خۆشەویستی ماملێ و قەلادزێییەکان و پشدەریەکان بەگشتی لەلایەن هەژار حمەدەمینەوە خوێنرایەوە. دواتر لەلایەن عەزیزی ماملێ گۆرانییەکانی وەرە حەیران و دەشتی لاجانێ پێشکەش کرا.  پاشان هێرش کوردە، مەقامێکی سێگا و گۆرانی “سەرت هەڵێنە”ی چڕی. هەروەها “سەرکەوت حمەدەمین” بە گۆرانییەکانی یادی بەخێر و شەماڵ وەرە کوانووی یادەکەی رازاندەوە. دواتر “هەواڵ محەمەد” زولف و روخسار و ئامینێ‌ی کردە سەرمەشقی یادەکە هەروەها “خالید مەحمود” بە چریکە ناودارەکەی گۆرانی رەعنا و گووڵەکەمی پێشکەش کرد. لە پاڵ ئەو دەنگ و ئاوازەدا شێعری م. عەبدولا تاهیر کە لەلایەن حەمید قەلادزەیی شاعیرەوە پئشکەشی یادەکە کرا.

ئەو شیعرە لە 1982 بۆ ماملێ نووسراوە. لە کۆتایی دا لەلایەن مەلا رەسوی پێشنماز وتەیەک پێشکەش کرا و بەناوی خانەوادەی ماملێ، سپاسی هەموو لایەکی کرد.

بابەتی پێوەندیدار