Skip to content

هونەری ماملێ سنوور ناناسێ.

نووسینی: شاهۆ بەستاڕ

گەورەیی و بەرزی هونەری مامۆستا ماملێ و کەڵە هونەرمەندانی وەک وی، کاتێک بەرچاوتر دەبێ و خۆ نیشان دەدا کە بڕوانینە هونەری مرۆڤی ئەو سەردەمە و بە تایبەتی، مۆسیقا.

کێشە گەورەکەی هونەرمەندی ئەوڕۆ خوڵقاندنی بەرهەمێکە کە ئازایانە بە تێپەڕبوونی کات، ڕەنگ و ڕووی خۆی بپارێزێت و تام و بەرامی خۆی لەدەست نەدا و دەڕبڕی هەستی گەنج و پیر، شاز و ناشاز و ژن و پیاو بێ.
دیارە کە مرۆڤی ئەو سەردەمە لەچاو ٤٠ـ٥٠ ساڵ پێش زۆری گۆڕانکاری بە سەرداهاتوە، بەڵام هونەری ماملێ ئەو سنوورانە ناناسێ. ‏‎ شتێک کە دەبێ ئاماژەی پێ بکرێ، گۆڕانی زەوقی خەڵکە. وێدەچێ زەوقی مۆسیقایی مرۆڤی ڕابردوو لە مرۆڤی سەردەمی ئێستا زۆر بەهێزتر بووبێ و ئەوان چاتر توانیبێتان دەنگی خۆش و ناخۆش لێک کەنەوە و هەر ئەوە ببێتە هەوێنی ناودەرکردنی درووستی هونەرمەندێک.

بەڵام زەوقی خەڵکی ئێستا چۆناوچۆن لاواز بووە؟! بەگشتی مێشکی زۆرینەی خەڵک لەژێر کاریگەری و باندۆری قورسی مێدیاکان و ئینترنێت و سۆشیاڵ مێدیا وەک

بەشێک لە ئینتێرنێت دایە. ‏‎مێدیاکان کە ئەرکی ئامادەکردنی خۆراکی فکری و زەینی بۆ خەڵکیان هەیە بەهۆکار گەلێکی جۆراجۆر لە بەرژەوەندی خۆیان و هەندێ کەس، بەرهەمی لاواز بڵاو دەکەنەوە کە پاش ماوەیەکی ئێکسپایەر دەبن و لەبیر دەچنەوە.

‏‎لایک و کۆمێنت و فاڵۆوێری درۆ ،هەمان خێڵی درۆ لە سۆشیال مێدیا دا، بۆتە پێوانەی باشی و خراپی بەرهەمێک یان هونەرمەندێک. بەپێچەوانە، لە سەردەمی ماملێ و حەسەن زیرەکەکان دا، کەس لە پڕێکی نەدەبوو بەکوڕێک، بەڵکو تەنیا بەهرەی زاتی بوو کە دەبوو بە هۆی ناودەرکردنی هونەرمەندێک.
٢٧/٠١/٢٠١٧

shaho bastar
شاهۆ بەستاڕ

بابەتی پێوەندیدار