نووسینی: جه‌مالی ده‌لاك
هونه‌ری تۆماركردن به‌شێكی گرنگه له ئه‌رشیفی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیدا ،له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ڕادیۆ وه زیاتر مه‌به‌ستم رادیۆی كوردی به‌غداو دواتر ڕادیۆكانی دیكه گۆرانیبێژان و هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگخۆش گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خش كراوه به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری تۆماركردن ئه‌و به‌رهه‌مانه تۆمارنه‌كراون هه‌رئه‌وكاته له‌ڕیگه‌ی ڕادیۆوه ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، تائه‌وكاته‌ی ته‌كنه‌لۆجیا به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ئامێری تۆماركردن سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان تۆمارده‌كرێن ، ئامێری تۆماركردن بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌وكات جیا له‌ڕادیۆ كارییان پێكردووه,
له‌نێو خه‌ڵكیشدا بڵاوده‌بێته‌وه و زیاتر له‌چایخانه‌كان سوودی لێوه‌رگیراوه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان به گوێ‌گران ، وه‌له‌هه‌ندێك له‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان یان ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه حه‌زییان له هونه‌روموزیك و گۆرانی بووه به‌كارییان هێناوه ،له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ڕه‌وتی ژیان ئامێری تۆماركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر كه‌وتۆته بازاره‌وه و هه‌ندێك كه‌سایه‌تی توانییویانه له رێگه‌ی ئامێری تۆماركردنه‌وه كاری ده‌نگ هه‌ڵگری واته تۆماركردن بۆ هونه‌رمه‌ندان بكه‌ن، تاگه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه له دووكانێكدا چه‌ند ئامێرێكی تۆماركردن دابنێن و ناوی لێبنێن ( تۆمارگا _ تسجیلات)
تۆمارگاكان زیاتر بۆمه‌به‌ستی دابینكردنی بژێوی ژیان له‌سه‌ر گه‌روو وتوانای هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن نانیان په‌یداكردووه ،به‌داخه‌وه ئه‌وكات و تاده‌گات به‌ئێستا نه‌بۆته نه‌ریت كه‌هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیار و ئاوازدانه‌ر و شاعیر له‌به‌ربوومی ماندووبونیان سوودمه‌ندبن و یاسایه‌ك پشتگیری‌یان لێبكات و تۆمارگاكان به‌وشێوه‌یه سوودمه‌ند نه‌بوونایه.
به‌هه‌رحاڵ له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك تۆمارگا هه‌ن جیا له‌كاری فرۆشتنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ، كاری تۆماركردنی ئاهه‌نگ و دانیشتنی كۆڕی گه‌رمی گۆرانی و موزیكی هونه‌رمه‌ندانییان تۆماركردووه و ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئه‌رشیفێكی به‌نرخی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی و بۆ هه‌میشه جێی شانازیین، ڕاسته توانای به‌رزی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ و ژه‌نیاران له‌و سه‌رده‌مه ساده‌و ساكاره‌و نه‌بوونی ستۆدیۆ له‌لوتكه‌دایه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرنگ و جێی به‌رزنرخاندنه ئه‌و ئامێرانه‌ی تۆماركردن و ئه‌و كه‌سایه‌تیه به‌هره‌مه‌ند و خۆبه‌خشانه‌ن به‌بێ به‌رابه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان له‌سه‌ر ( به‌كره یان كاسێت ) بۆتۆماركردووین.
له‌هه‌موو كوردستاندا به‌گشتی نموونه‌یان زۆره وه‌ك ( ئه‌حه گێژی قه‌ساب ، عوسمانی غه‌وصه ، نوری سه یدباقی ،حه‌مه‌ی حاجی سه‌عید ،غه‌ریبی ته‌نه‌كه‌چی ، شوانی عه‌بدولڕه‌حمانی خه‌فاف ،عه‌لی شێخ فه‌رج و باسلی تۆمارگای ناز ) ئه‌مانه له‌شاری سلێمانی ، له‌شاری هه‌ولێریش ( عه‌بدوله‌تیف ، تۆمارگای عه‌بدولوتیف ) ( جیهانبه‌خش كۆیی ،، تۆماری خه‌یام ) ( ئه‌مجه‌د قه‌صاب ، تۆمارگای ناز ) ( نه‌وزاد قه‌صاب ، تۆمارگای قه‌صاب ) له‌شاری هه‌ولێر ، دیاره له‌شاره‌كانی كه‌ركوك و دهۆكیش ئه‌و تۆمارگاو كه‌سایه‌تیانه هه‌یه به‌داوای لێبوردنه‌وه كه‌ناوه‌كانیانم بۆ ئاماده‌نه‌كرا،
زۆرله‌مێژه به‌تایبه‌ت له‌دوای ساڵی 1975 زیاتر هۆگری هونه‌ری موزیك و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌م بووم و به‌رده‌وام گوێگرێكی باشی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووم به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می پر چێژبه‌خشی هونه‌رمه‌ندانی خۆڕسك و ده‌نگخۆشی میللی وه‌ك
( مه‌لاحسێنی عه‌بدوڵلا زاده ، ڕه‌سوڵی نادری ، ئیبراهیمی قادری ، ئیبراهیمی فه‌تاحی ، ئه‌حمه‌د شه‌نگه ، به‌كرقه‌ره‌گوێزی ، سه‌یدمحه‌مه‌دی سه‌فایی ، سه‌یدئیبراهیمی سه‌قزی ، عوسمان بۆكانی ، یوسف مسته‌فا ، ئه‌حمه‌دی ئیسلامی و سه‌یدعه‌لی سه‌رده‌شتی ) كه هه‌میشه گوڵاو له‌هونه‌ره به‌رزه‌كه‌یان ده‌بارێ.
زۆرێك له‌و به‌رهه‌مانه له‌سه‌ره‌تای تۆماركردنیاندا پێشه‌كییه‌ك خوێندراوه‌ته‌وه زۆر جاران ئه‌و وڕسته‌یه ده‌هاته به‌رگوێم تۆماركردنی ئه‌م ئاهه‌نگه له‌لایه‌ن ئیستریۆی _ تۆمارگای( ته‌ڵایی) یه‌وه تۆماركراوه ، ئه‌وه بۆمن ببووه جێی سه‌رنج و هه‌میشه بیرم لێده‌كرده‌وه ده‌مووت ده‌بێت ئه‌و تۆمارگایه زۆر تۆمارگایه‌كی گه‌وره‌و به‌تواناو خاوه‌ن ئه‌زموون بێت ، دیاره هیچ گومانی تێدا نییه چونكه به‌پێی تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه زۆرانه بۆ هونه‌رمه‌ندان حه‌تمه‌ن بۆچوونه‌كه‌م درووست بووه ، هه‌میشه هه‌وڵم ده‌دا زانیاری زۆرتر له‌سه‌ر تۆمارگای ناوبراو و خاوه‌نه‌كه‌ی په‌یدابكه‌م و بۆشم نه‌ده‌هاته پێش هه‌نگاو هه‌ڵگرم و ڕوو بكه‌مه شاره ئازیزه‌كه‌ی مه‌هاباد و له‌نزیكه‌وه چاوم به‌تۆمارگای ته‌ڵایی بكه‌وێت به‌داخه‌وه ، به‌ڵام ئه‌و تۆمارگایه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیه واته خاوه‌نه‌كه‌ی بۆمن جێی مه‌به‌ست بوو لێره‌و له‌وێ ده‌مپرسی و زانیاری زیاترم ده‌ست ده‌كه‌وت تۆمارگای ته‌ڵایی له‌شاری مه‌هاباد خاوه‌نه‌كه‌ی به‌رێز ( كه‌ریمی ته‌ڵایی) یه جیا له‌وكارانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌نجامی داون ، خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی زۆر و پوخته‌وه‌و له‌باری تۆماركردنیشه‌وه هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر پاك تۆماركراون.
ئای له‌و مێژووه له‌و ئه‌رشیفه به‌نرخه‌ی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیمان ، له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی كه‌سایه‌تی دیاری شاری مه‌هاباد و پێشمه‌رگه و هاوڕێی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان به‌ڕیز مه‌لا ره‌سوڵی پێشنماز هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست زۆر به‌داخه‌وه ئه‌و پیاوه ماندووه عاشق به‌كارو پیشه‌كه‌ی كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی دووچاری نه‌خۆشی شه‌كره بوو و چاوه‌كانی له‌ده‌ست داوه‌و ئێستا وه‌ك كه‌سێكی نابینا له‌گۆشه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتووه ،له‌درێژه‌ی كار‌و به‌رده‌وامی له‌پیشه‌كه‌یدا كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی زۆر هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بووه و هاوڕییه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌لیاندا خۆشبووه ، به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان تۆماركردووه ، كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌مخۆرانی هونه‌ری موزیك و گۆرانی به‌هانای كاك كه‌ریمه‌وه بچن و له‌و نه‌خۆشیه‌ی ڕزگاری بكه‌ن و ئه‌و ئه‌رشیفه گه‌وره و به‌نرخه‌ی كه‌چه‌ندین ساڵه زه‌حمه‌تی پێوه كێشاوه نه‌فه‌وتێ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌خه‌می پاراستنی ئه‌و ئه‌رشیفه دابێت هه‌رچه‌نده له‌باشوریش ئه‌رشیفێكی زۆری تۆمارگای ( عه‌بدوله‌تیف ) له‌شاری هه‌ولێر به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چێت.
كه‌ریم ساڵح ناسراو به‌كه‌ریمی ته‌ڵایی له‌ساڵی 1947 له‌شاری مه‌هاباد چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش تاقانه‌ی 3 خوشكان ده‌بێت به‌ناوه‌كانی (ئامین و سوعدا و به‌سێ ) ، كاك كه‌ریم له‌ته‌مه‌نی 5 ساڵیدا ده‌بێت له‌سۆزو میهره‌بانی باوكی بێبه‌ش ده‌بێت و باوكی كۆچی دوایی ده‌كات ، پووره فاتمی مه‌لازاده واته دایكی كاك كه‌ریم له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا وه‌ك شێره ژنێك باڵی سۆز‌و میهره‌بانی به‌سه‌ر كاكه‌كه‌ریمی تاقانه‌كه‌یی و هه‌رسێ كچه‌كه‌یدا ده‌كێشێ و رۆڵی باوك ده‌بینێت بۆیان كارده‌كات بۆ دابینكردنی بژێوی منداڵه‌كانی به‌نان كردنی ماڵان و بازاڕ.
ڕۆژ و شه‌وی داوته ده‌م یه‌ك و زه‌حمه‌تی كێشاوه و كه‌ریمی ناردۆته به‌رخوێندن و تا پۆلی 9ی خوێندووه ، ئه‌و شێره ژنه تاپێگه‌یاندنی منداڵه‌كانی به‌سه‌ربه‌رزانه بۆ تاقه جارێكیش بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه دووباره ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بێنێته‌وه ، له‌به‌ر ناهه‌موواری باری ئابووری خانه‌واده‌كه‌یان كه‌ریمی ته‌ڵایی وازی له‌خوێندن هێناوه و ملی داوه‌ته‌به‌ر كاركردن هه‌رله‌حه‌مباڵی و كرێكاری هه‌رچی داهاتێك وه‌ده‌ستی كه‌وتبا داویه‌تیه ده‌ستی دایكه میهره‌بانه‌كه‌ی ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی كاك كه‌ریم خولیای هونه‌ری شانۆ بووه وه‌هه روه‌ها زۆر حه‌زی به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی بووه ، هه‌رئه‌و حه‌زه‌ش بووه كه‌بیر له‌دانانی ( ئیستریۆ _ تۆمارگا ) بكاته‌وه.
دیاره به‌پێی ئه‌و ماوه دوور‌و درێژه‌و كاركردن و تێكه‌ڵاو بوون و هاوكاری و پشتیوانی هونه‌رمه‌ندان كاك كه‌ریمی ته‌ڵلایی له‌كاره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتووبووه‌و به‌رهه‌مه تۆماركراوه‌كانی هونه‌رمه‌ندان له‌ڕیگه‌ی تۆمارگاكه‌یه‌وه سنووری جوگرافیای شاری مه‌هاباد تێده‌په‌ڕینێت و به‌ته‌واوی شاره‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان و باشووریشدا بڵاوده‌بنه‌وه ، له‌ڕێگه‌ی كاره‌كه‌یه‌وه بۆته هاوڕێی نزیكی زۆرله هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و هونه‌رمه‌ند كاك محه‌مه‌دی ماملێ ( یادی به‌خێر ) و هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ، كه‌واته رێزگرتن و به‌رزنرخاندنی كاره هونه‌رییه‌كانی كاك كه‌ریمی ته‌ڵایی و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیه هونه‌رپه‌وه‌ر و هونه‌ردۆستانه كه ڕه‌نجییان كێشاوه به‌تۆماركردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان پێویسته‌و هه‌میشه به‌چاوی حورمه‌ته‌وه لێیان بڕوانین.
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار واته سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوڕێكی دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه له‌و ئازیزانه بداته‌وه و ئه‌و هه‌موو ئه‌رشیفه به‌نرخانه‌یان بۆ هه‌ڵگرتووین و پاراستوویانه به قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ماڵی قه‌ربوویان بكرێنه‌وه‌و له سه‌نته‌رێك یان په‌یمانگایه‌كی هونه‌ری دا هه‌ڵبگرێن و ئه‌رشیف بكرێن ، چونكه ئاشكرایه لای هه‌مووان كه هونه‌ر هه‌مووكات له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا به‌یه‌ك ئاراسته‌دا ده‌ڕوات و زۆرجاران ڕه‌وتی هونه‌ر بۆناساندنی نه‌ته‌وه زۆر له‌پێش سیاسه‌ته‌وه‌یه .
٢٧/٠١/٢٠١٧