Skip to content

مەڵبەندی هونەریی ماملێ بەرهەمێکی دەگمەنی مامۆستا “هێمن” بڵاو دەکاتەوە

“سووڕی دەوران”
ناوی یەک لە هۆنراوە تاقانەکانی مامۆستا “هێمن”ـە کە لە ڕاستی دا شانۆنامەیەکی شاکارە کە لە وێژەی کوردی دا دەگمەنە. گەر  نیشتمانی کوردان ئەمڕۆکە ئاوا کەلەلا و  کاول نەبا، “سووڕی دەوران” شانبەشانی شانۆنامەکانی “شێکسپیر” ئەژماردەی بۆ دەکرا.

 هەروەک لە نامیلیکەیەک دا کە کاک فاروق فەرهاد سەبارەت بەم بەرهەمە نووسیویانە، جیاوازی زۆر هەیە لە نێوان ئەم شێعرەی کە مامۆستا هێمن بە دەنگی خۆی دەیخوێنێتەوە و ئەو شێعرەی کە لە ناڵەی جودایی دا چاپ کراوە.

ئەم فایلە ٤٥ خوولەکە و هاوکات کۆمەڵە وشە و بەیتێک لە “سووڕی دەوران”ی تێدایە کە پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە و یەکەم جارە کە دەیبیسین.

لەم ئاڵبۆمە دا کە لە لایان “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”ـوە بڵاو دەکرێتەوە، ئەم شانۆشێعرییە بە تەواوی و بە دەنگی خۆشەویستیی مامۆستا “هێمن موکریانی” خۆیانەوە پێشکەشتان دەکرێت.
جێێ خۆیەتی بگوترێت کە دوو وێنە لە مامۆستا هێمن موکریانی لەو ئاڵبۆمەدا بڵاو دەکرێتەوە کە ئەوانیش بۆ یەکەمجارە دەکەوێتە بەر چاوی عاشقانی ئەم هۆزانە مەزنەی کورد.
ئامانج لە ئامادەکردنی ئەم ئاڵبۆمە چێ‌کردنی بەرهەمێکی فەرمی و جوان بووە لە مامۆستا”هێمن” تا وەک بەرهەمەکانی پێشووتریان لە بێدەرەتانی و  ڕەنگزەردی دا بڵاو نەکرێتەوە، لە هەمانکاتیش دا سوود ببەخشێتە ئەدەب و زمانی کوردی و چەشنی یادگارییەک لە “هێمن”ی کوردان، ڕازاوەکەری ماڵەکانمان بێت.

خاوەنی سەرەکی ئەم بەرهەمە، “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”ـی  بە مەتمانەپێکراوترین و گونجاوترین شوێن زانیوە تا لە ڕیگەی ئەم مەڵبەندەوە ئەم بەرهەمە بگاتەوە ئامێزی میللەتی کورد. ئێمەش هەل دەقۆزینەوە و سپاسی ئەم هەڵوێستە کوردانەیەیان دەکەین. هەروەها بەڵێن لەگەڵ هەموو دڵسۆزانی زمان و کولتووری کوردی دووپات دەکەینەوە کە لە خزمەت بە کورد دۆشدانامێنین و ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین.
هاوکات “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”و خاوەنی سەرەکی ئەم فایلە دەنگییە کە مامۆستا هێمن بە تایبەتی بۆ ئەم بەڕێزەی تۆمار کردووە، بە کۆی دەنگ بڕیاریان داوە گەر کڕیارانی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز، لە کڕینی ئەم بەرهەمەدا یاریدەدەر بن، داهاتی دەستەبەر کراوی ئەم ئاڵبۆمە، پێشکەش بە یەک یا چەند نووسەری ناوخۆی وڵات دەکرێت کە دەرەتانی داراییان نییە بۆ چاپی بەرهەمەکانیان. (بەگوێرەی داهاتی “سێ.دێ” ـکە هەڵسەنگاندن دەکرێت).

پێویست بگوترێت کە ڕووی قسەمان زیاتر لە (کڕیارانی خاوەن هەڵوێست و دڵسۆز)ە، چوون دەزانین ئەم کەسانەن لە کۆپی کردن خۆدەپارێزن و ئامادەن ئەم بەرهەمە بکڕن تا خزمەتێک بە ئەدەب و وێژەی کوردەواری بگەیێنن.

عاشقانی هێمن و دڵسۆزانی ئەدەب و زمانی کوردی، بۆ کڕینی پێشوەخت دەتوانن پێوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
١- ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مەهاباد:

×   ستێریۆ ئەسرین، تەلەفۆن: 04442245652

٢- باشووری کوردستان قەڵادزێ:

×   ماڵی ماملێ، تەلەفۆن: 07501080375

٣- ئەوڕوپا، سۆئێد:

×   تەلەفۆن: 0046735764292
ئەو کەسانەی کە لە سۆئێد ئەم بەرهەمە دەکڕن، نامیلکەیەک کە لە لایان بەڕێز “فاروق فەرهاد”ەوە سەبارەت بەم بەرهەمە نووسراوە هاوپێچی دەبێت.
بڕیار وایە لە ٢١/٥/٢٠١٧ی زایینی واتە ٣١/٢/١٣٩٦ی هەتاوی بڵاو بکرێتەوە.

بە سپاسەوە
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
23/04/2017

تێبینی:
زانیاری زیاتر لەمەڕ ئەم ئاڵبۆمە ناوئاخنی ئاڵبۆمەکە کراوە.

بابەتی پێوەندیدار