بیرەوەرى دوازدەهەمین ساڵیادى ماملێ و هەنگاوێکى تەندروست.
نایف شێخانى
زۆرن ئەو هونەرمەندە دیاروبەرچاوانەى کە لەڕێگەى هونەرەکەیانەوە بوونەتە هێماوئاماژەى پڕ شانازى بۆ مێژووى هونەرى گۆرانى و دەنگبێژى لە کوردستان ، یەکێک لە وناوە دیارو ناسراوانەشیان هونەرمەندى گەورە (محەمەدى ماملێ ) هەوڵدەدەین لەو کوورتەنووسینەو لە ساڵیادى کۆچبار بوونى ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەو ئەوئاراستە جوان و دورستەى شێوازى ڕێزگرتن وبیرەوەرى (ماملێ )ى هونەرمەندو هاوچەشنەکانى ماملێ بکەین ،کە هونەرەکەیان بەشێکى زیندووى فەرهەنگ و شوناسى نیشتمانى و نەتەوەییمان پێکدەهێنن.
دامەزراندنى مەڵبەندو ناوەندێکى هونەرى بۆ هونەرى (ماملێ) لەلایەن خانەوادەو دۆست ولایەنگیران و هەوادارانى ئەو هونەرمەندەوە کە یەک دووساڵ بەر لە ئێستا ڕاگەێندرا هەنگاوێکى تەندروست و شێوازێکى جوانى بەرز ڕاگرتنى ئەو مێژووە هونەر ییە. ئەوناوەندە و هاوکارانى خانەوادەى ماملێ پارساڵ لە ساڵیادى ماملێدا هونەرمەندى شمشاڵ ژەنى ناودارى ڕۆژهەلاتى کوردستان (قالە مەرە) یان بەسەرکردەوەو بۆ ئەمسالیش بڕیارە لەلایەن ئەو ناوەندەوە لە ڕِێورەسمێکى هونەریدا لەشارى هەولێرڕێز لەگۆرانى بێژى ناودارى کوردستان (باکورى) بگرن. هیوادارین سالانى داهاتوو هەموولایەک وەک ئەودووجارە سەرکەوتوو بن لە دەستنیشانکردنى هونەرمەندانى شایستە و خاوەن ئەزموون …
خۆ ئەگەر بکرێت سەرپەرشتیارانى ئەو مەلبەندە هونەریەو خانەوادەى بەڕێزى(ماملێ) بیر لەوە بکەنەوە ئەو شێوازى ڕزگرتن و بیرهێنانەوە فراوانتر بکەن و وببێتە فیستڤالێکى ساڵانەو تیایدا جگە لەڕێزگرتنى هونەرمەندانى بە ئەزموون ( توێژینەوە و سیمنارى زانستى وپێشڕبکێى هونەرى تایبەت بە هونەرى ماملێ وخانەوادەکەیان بۆدەنگخۆشان و لاوانى بەهرەمەندى کوردستان سازبکرێت. دڵنیام بیرەوەرى و هەنگاوەکان بە خزمەتى زیاترى بەڕزراگرتن و پێشوەچوونى هونەرى گۆرانى و دەنگبێژى دەشکێتەوە ،چونکە بەبڕواى ئێمە هونەرى تۆمارکراوى (ماملێ) ومێژووى هونەرى ئەو خانەوادەیە دەیان لایەنى هونەرى بەرز و تایبەتمەندى لەخۆ گرتووە کە بە داخەوە وەک زۆربەى بوارەکانى ژیانى کۆمەلگاى کوردستان دەرفەتى لەبار و تەندروستیان بۆ نەرەخساوە وەک خۆیان بخرێنە روو.
2011-12-15 هەولێر