Skip to content

فێستیواڵی شیراز

11

ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی(١٩٧٠) ماملێ هاوڕێ لەگەڵ پۆلێک لە هونەرمەندانی دەڤەری موکریان بەشداریی لە فێستیواڵی ناونەتەوەیی “شیراز” کرد.
ئەم گرتەیە تەنیا یادگارییەکە لەم مەراسیمە کە لە لایان ڕێزدارێک بە ناوی کاک “ئیرەج حەیدەری” بڵاو کراوەتەوە کە جێی‌خۆیەتی سپاس و دەستخۆشییان پێ بگووترێت.
ئەم چەشنە فیلمانە بۆ کوردی بێدەرەتان و بێدەستەڵات یادگارییەکی بەنرخن. دەوڵەتانی داگیرکەر هیچکات حەز ناکەن تا کورد لە هیچ بوارێکەوە گەشە بکات بەتایبەت لە بواری هونەری و کولتوورییەوە. بۆیە ئەوەندەی بۆیان بلوێت پشتگوێمان دەخەن یا لە کاروانی پێشکەوتن دەرماندەکەن.
زیندووکردنەوەی ئەم گرتەیە لەم ڕوانگەوە گەر چاوی لێبکرێت، هەنگاوێکی کوردانە و نەتەوەییە.

هەر لەم فێستیواڵەدا کۆمەڵێک هونەرمەندی تریش بەشدار بوون، وەک مامۆستایان عەزیز شارووخ، مەلا حوسێن عەبدووڵازادە، خانباخی، سەید ڕەحیم قوڕەیشی قالە مەڕە و زۆر کەسی تر.
ژەنیارەکان لەم فیلمەدا ئەم کەسانەن:
تار: مەشەدی مەمەد. ( ئازەری بوو. بە داخەوە ناوناسەکە نەزاندراوە و ماملێ هەر بە مەشەدی مەمەد بانگی دەکرد)
کەمانچە: مەشەدی عەلی. ( ئازەری بوو. ئەویش ناوناسەکەی نازانین و ماملێ هەر بە مەشەدی عەلی بانگی دەکرد)
زەرب: حاجی عەبدوڵا ئاغایی.
دەف یا دایرە: خانباخی.
ئەم چەند دێڕە دەکەین بە بیانوویەک و تکایەک و ئاراستەی ئەم کەسانە دەکەین گەر هەر چەشنە بەرهەم و یادگارییەکی هونەرمەندانی کوردیان لا هەیە تا بڵاویان بکەنەوە. بەم کارەیان لە لایەک با ئەم بەرهەمانە لە مەترسی فەوتان ڕزگاریان ببێت و لە لایەکی تریشەوە وەک مڵکێکی گشتیی پێشکەشی بە کۆمەڵگای کوردەواری بکەنەوە. ئەوە مافی هەر تاکێکی کوردە کە چێژ لەم بەرهەمانە ببینن.

مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار