بەڕێزان
مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بنەماڵەی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی:
به خەم و پەژارەیەكی یەکجار زۆر خەبەری كۆچیدوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری پێشووی عیڕاق، سەرۆكی یەكیەتی نیشتمانی كوردستان، تێكۆشەری هەڵكەوتوو و لەمیژێنەی نەتەوەی كورد، له مێدیاكانی جیهان بڵاو بۆوه و داخ و دەردێكی گەوره كەوته سەر دڵ و مێشك و هەست و گیانی هەموو كوردێكی نیشتمانپەروەر.
جێگای خاڵی بەڕێز مام جەلال كەموكوڕی و زیانی گەورە دەخاته سەر بزوتنەوەی كورد و لە هەمانکاتیش دا شوێنەواری خزمەت و لەخۆبردووییەكانی دەبێته بنەمای پەند و دەرسوەرگرتن بۆ نەوەكانی ئێستا و داهاتووی كورد.
بەو بۆنەوه له لایان بنەماڵەی ماملێ و مەڵبەندی هونەریی ماملێوە وێڕای دەربڕینی زۆرترین هاوسۆزی و هاوژانی لەگەڵ ئێوەی بەڕێز، سێبووری و سەركه وتنتان له رێگای پیرۆزی تێكۆشانی بەڕێز مام جەلال بۆ به ئاوات دەخوازم.
عەزیز ماملێ
پاریس
٣/١٠/٢٠١٧