بە پێی ئەم هەواڵەی کە گەییشتۆتە ماڵپەڕی فەرمی ماملێ، بڕیار وایە لە لایان بنکەی فەرهەنگی و هونەری (ماڵی ماملێ) لە شاری قەڵادزێ، هەروەها بە هاوکاری کۆمەڵێک هونەرمەند و ڕووناک بیر، کۆڕیادێک لە ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠١٨، دەمژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە) بەڕێوە بچێت.
لەم بۆنەیە دا بە هاوکاری (گروپی میوزیکی نامرێ) بە گۆرانی و موزیک دەڕازێتەوە و تێێدا هونەرمەندی ئایدڵستار عەبدوڵا محەممەد و هونەرمەند حوسێن حەسەن بە چڕینی گۆرانی، بۆنەکە دەڕازێننەوە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەی ماڵی ماملێ دا هاتووە، هاتن بۆ هەمووانە و دەرگا بۆ هەموولایەک واڵایە.