Skip to content

ڕاپۆڕتی بەڕێوەچوونی کۆڕیادی “ماملێ” لە قەڵادزێ.

لە ڕۆژی چوارشەممۆ ڕێکەوتی ٢٣/٠٢/٢٠١٨، لە هۆڵی (فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە)ی شاری قەڵادزێ، دەمژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ کۆڕیادێکی شایان لە لایان چەند هونەرمەند و کەسایەتییەکی سەربخۆ و نیشتمانپەروەرەوە بۆ ماملێ بەڕیوە چوو.
لەم بۆنەیە دا کە گروپی موزیکی “نامرێ” خۆبەخشانە بەشی هونەرییەکەیان بەڕێوە دەبرد، هاوکات دوو هونەرمەندی لاو و دەنگخۆش ڕێزداران، عەبدوڵا محەممەد و حوسێن حەسەن بە خوێندنەوەی گۆرانییەکانی ماملێ یادی ئەو هونەرمەندەیان بەرز ڕاگرت و بیرەوەری ئەم گۆرانییانەیان بۆ ئامادەبوان زیندوو کردەوە.

گێڕانی کۆڕ و کۆبوونەوە، لەم دۆخە ناسک و خەمبارەی ئەمڕۆ کە گشت کوردستانی تەنیوەتەوە، کارێکی هاسان نییە بەڵام، زۆربوونی ڕادەی بەشداربوان لەم یادە دا، ئەو ڕاستییەی دەسەڵماند کە کورد هیچکات بەها نەتەوەییەکانیان لەبیر ناکەن و ئەو پەیامەشیان بە گوێی ئەم ناحەزانە ی کە بەردەوام ئاوات دەخوازن فرمێسکی خەم لە چاوی کورد ویشک نەبیتەوە چرپاند کە:
لەوەتا بیرمان دێت، شایی و شینمان بەیەکەوە بووە و بە فرمێسکەوە سەرچۆپی دەگرین و  بە بزەوە دەگرین.
وتار و خوێندنەوەی شێعر بەشێکی تر بوو لە ناوەرۆکی ئەم مەراسیمە کە نیزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.

لێرەدا چاو لە ڕێپۆڕتاژێک بکەن کە لە لایان کوردستان تیڤی‌یەوە سەبارەت بەم کۆڕیادە ئامادە کراوە.

بابەتی پێوەندیدار