وێنه: مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ له کاتی چڕینی ئاواز و مقاماتی عیرفانی له ڕووی دیوانی وه‌فایی.
کات: شه‌وی دوو شه‌ممۆ، 4ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1366ی هه‌تاوی، ڕێکه‌وتی 26ی ئۆکتۆبری 1987.
شوێن: مه‌هاباد، گه‌ڕه‌کی ههشتمیتریی دووه‌می ڕۆژهه‌ڵات، ماڵی حاجی حه‌مه‌دئه‌مین ئیبڕاهیمیان.
بۆنه: سه‌ردانی سه‌ید عه‌بدولقادری گهیلانیزاده بۆ شاری مه‌هاباد و کۆبوونه‌وه‌ی شه‌وانه له ماڵی مریدان.
وێنه‌گر: عه‌بدوڵڵا سه‌مه‌دی؛ سه‌رجه‌م 12 وێنه به کامێرای لۆبیتێل.
——–***——-
سه‌ید عه‌بدولقادری گهیلانیزاده، کوڕی حاجی شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌فه‌ندیی گهیلانیزاده و نه‌وه‌ی شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی(غه‌وسی سانی)، له 7ی سه‌رماوه‌زی 1366، واته مانگێک و سێ ڕۆژ دوای ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌هاباد، له شاری ورمێ به نه‌خۆشیی دڵ کۆچی‌دوایی کرد و له گوندی «ڕاژان»ی «دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ» نێژرا.
ئه‌م سه‌ردانه سێ شه‌وی کێشا و شه‌وێک له ماڵی کاک یۆسف خوسره‌وی، شه‌وێک له ماڵی حاجی هاشم نانه‌وازاده‌گان و شه‌وی دوایی له ماڵی حاجی حه‌مه‌دئه‌مین ئیبڕاهیمیان مایه‌وه. له‌م دانیشتنانه‌دا به‌پێی جێگاوڕێگا ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی شار، له چین و توێژی جۆراوجۆر کۆده‌بوونه‌وه و له هه‌موو دانیشتنه‌کانیشدا مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ به ده‌نگی خۆی و غه‌زه‌له ناسکه‌کانی وه‌فایی، سه‌فای به مه‌جلیسه‌که ده‌به‌خشی و بۆن و به‌رامه‌یه‌کی تایبه‌تی بڵاو ده‌کرده‌وه.
له ناوچه‌ی موکریان‌دا، حوزووری یه‌کێک له که‌سایه‌تییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزینان، به بێ ده‌نگی ماڵی ماملێ و شێعری وه‌فایی، ته‌سه‌ور ناکرێ. بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزینان له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا ڕێزی نه‌ته‌وایه‌تی و عیرفانییان هه‌یه و ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شێخ عوبه‌یدیللا(1827-1883) و شه‌هیدی نیشتمان شێخ عه‌بدولقادری شه‌مزینی(1851-1925) که له‌گه‌ڵ کاروانی سه‌دان که‌سایه‌تیی ناودار و هه‌زاران که‌سی بێناوونیشان، به فه‌رمانی مسته‌فا که‌ماڵی ئه‌تاتورک کوژران.
زانیاری زیاتر:
ئەو کەسەی کە لەوێنەکە دەردەکەوێت کە میکرۆفۆنی بۆ ماملی ڕاگرتووە، خوالێخۆشبوو کاک محەمەدی خاوەرییە