Skip to content

ئاگاداری و سپاسێک

هاونیشتمانیان، دڵسۆزان و خەمخۆران وڵات؛

وەک لە چەند ڕۆژی پێشوودا بینیتان، دەست یا دەستانێکی ڕش  و پیلانگێڕ پەلاماری گڵکۆی هونەرمەند “محەممەدی ماملێ”یان دا کە یەکێکە لە بەها و ناسنامە پیرۆزەکان گەلی کورد.

594-768x576

ئەو کارە قێزەونە هەستی نەتەوەیی کوردستانیانی بریندار کرد و گەلەکەمان لە سەرناسۆی جیهان بە شێوەی جۆراوجۆر بێزاریی خۆیان دەربڕی و بکەرانی ئەو تاوانەیان شەرمەزار کرد. هاوکات پشتیوانی و هاوسۆزییان بۆ ماملێی خۆیان ڕاگەیاند.

ئەگەر پێشووتر تێکدەرانی گڵکۆی کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان دۆزرابوایەنەوە ئەمێستا ئەم پیلانگێڕییە رووی نەدەدا، بۆیە ئێمە لەسەر دۆزرانەوەی پەلاماردەرانی گڵکۆی هونەرمەند ماملێ سوورین.

پێویستە بە هاونیشتمانانمان رابگەیەنین هەوڵی جیدی دەدەین کە پاراستنی گڵکۆی هێما نەتەوەییەکانمان لە لایەن کاربەدەستانی مهابادەوە پشتگوێ نەخرێت. ئێمە وەک بنەماڵەی محەممەدی ماملێ بە نوێنەرایەتی لە ئێوەی دڵسۆزی کورد، بە هاوکاری پارێزەر و مافناس دکتۆر “خۆسرەو خۆسرەوی” داوای یاسایی بەرز دەکەینەوە بۆ دۆزینەوە و بە سزا گەیاندنی تاوانبار یان تاوانباران.

لە کۆتاییدا ئێمە، بنەماڵەی محەممەدی ماملێ سەری ڕێز بۆ نەتەوەی سەربەرزی کورد دادەنوێنین کە لە ماملێی خۆیان بە خاوەن دەرکەوتوون  و تێرۆریستان و دوژمنانیان وشیار کردۆتەوە کە پیرۆزییەکانی گەل و نیشتمانمان هێڵی سوورن.

بەو هیوایەی بۆ گشت پرسە نەتەوەییەکان ئاوا یەکگرتووانە مێژوو، خاک و نیشتمانمان بپارێزین.

سەربەرزیی بۆ کورد

10.01.2021

بنەماڵەی محەممەدی ماملێ
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار