بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک کەریمی تەلایی‌ـمان بیست و لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین. کاک کەریم خاوەن تۆمارگەی تەلایی بوو لە مەهاباد و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە تۆمارگەکەی بەڕێوەدەبرد، توانی خزمەتێکی گەورە بکات بە ئاڕشیوی دەنگ و گۆرانی کوردی. بەڕێزیان جگە لە ئارشیوکردن و پاراستنی ئەو بەرهەمە نەتەوەییانە، هاوکات بەستێنی ئافراندنی ئەو بەرهەمانشەی دەخوڵقاند و بە دەیان ئاڵبۆم لە دەنگی دەیان هونەرمەند تۆمار کردووە کە گەلی کورد هەنووکەش لەو دەنگ و بەرهەمانە چێژی تایبەتی خۆی وەردەگرێ. جیا لە گەنجینەی دەنگ، ئەو نیشتمانپەروەرەی کورد، خەزێنەیەکی دەوڵەمەندی لە وێنەی هونەرمەندان و دەنگبێژانی کوردی هەبوو کە ناتوانین بەبایخەوە لێیان نەڕوانین چوون زۆربەی ئەو وێنانە تاقانەن و پێناسەی هونەرمەند و دەنگبێژەکان دەکات.
مخابن کە ماوەی چەند ساڵێک بوو کاک کەریم بە هۆی نەخۆشی شەکرەوە دەیناڵاند و چاوەکانی لەدەست دابوو.
ئێمە بنەماڵەی محەممەدی ماملێ و مەڵبەندی هونەریی ماملێ خۆمان بە خاوەن پرسە دەزانین و لەو خەمەدا هاوبەش و هاوسۆزی باجە فاتم و منداڵەکانیانین. هیوادارین خودا سێبووری بنەماڵەی بەڕێزی کاک کەریم بدات و ڕۆحی کاک کەریم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
کەریم تەلایی کێ بوو؟
كه‌ریمی ته‌ڵایی کوڕی ساڵح له‌ساڵی 1947 له‌شاری مه‌هاباد چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه. له خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش تاقانه‌ی 3 خوشكان ده‌بێت به‌ناوه‌كانی (ئامین و سوعدا و به‌سێ )، كاك كه‌ریم ته‌مه‌نی 5 ساڵ ده‌بێت کە له سۆز و دلۆڤانی باوكی بێبه‌ش ده‌بێت و مام ساڵح كۆچی دوایی ده‌كات. پووره فاتمی مه‌لازاده واته دایكی كاك كه‌ریم له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا وه‌ك شێره‌ژنێك باڵی سۆز‌و میهره‌بانی به‌سه‌ر كاكه‌كه‌ریمی تاقانه‌كه‌یی و هه‌رسێ كچه‌كه‌یدا ده‌كێشێ و رۆڵی باوك ده‌بینێت بۆیان و كارده‌كات بۆ دابینكردنی بژێوی منداڵه‌كانی…
ئاڵبۆمی وێنەکانی کاک کەریم تەلایی:
بۆ زیات خوێندنەوەی ئەو سەربوردەیە بڕواننە ئەو لینکە: