ـــ بۆ یەکەمجار ـــ
دانیشتنێکی مەجلیسی لە هونەرمەندان محەممەدی ماملێ، غوڵام عەلی روومی و دوکتور هاشم شیرازی (شاعیری گۆرانی زەمانە)
ژەنیارەکان: تار، چالاک ماملێ و زەرب، چیا ماملێ لە ساڵی ١٩٩٢ لە مەهاباد و لە ماڵی م. ماملێ تۆمار کراوە.
سپاس لە کاک (عەبدوڵڵا تۆفانی) کە ئەو بەرهەمەی لە ئاڕشیوی خۆیان پاراستبوو و ئەمڕۆ پێشکەشی مەڵبەندی هونەریی ماملێ و ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ کردووە کە پارێزەری بەرهەم و مێژووی هونەری م. ماملێ و ماڵباتی ماملێیە. زۆریان سپاس دەکەین و سەرساخی و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازین.