Skip to content

خەڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ

مەڵبەندی هونەریی ماملێ ئەمساڵیش وەک نەریتی ساڵانی پێشووی داوای لە لێژنەی هەڵبژاردنی هونەرمەندی ساڵ کرد تا یەک لە هونەرمەندە کوردەکان هەڵبژێرێت و خەڵاتی ٢٠١٤ی ماملێی پێشکەش بکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی زۆر فاکتەری گرنگ و شرۆڤەکردنی خاڵی جۆراوجۆر، لە ناو هونەرمەندەکانی کورددا مامۆستا ناسر رەزازی هەڵبژێردرا. مەڵبەندی هونەری ماملێ بە پێویستی دەزانێت کە وێڕای ئاگادارکردنەوە بۆ ڕای گشتیی، ئەم گرنگەش باس بکا کە هۆکارگەلی هەڵبژاردنی هونەرمەند کاک ناسر رەزازی چی بوون.
ناسری رەزازی هەڵقوڵاوی دەڤەرێکە کە ئەوین و هونەر دەگەڵ ئازاری داسەپاو لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە لێی جیا ناکرێنەوە. ئەو بە دەنگی بە سۆزی خۆی یەکەم هەنگاوەکانی خزمەت بە هونەری کوردی لەو دەڤەرەوە دەست پێکرد و هەر لەوێشەوە هەڵوێستی نەتەوەیی خۆی لە دژ سیاسەتی شۆردنەوەی کولتووری نەتەوەکەی دەربڕی.
خەباتی ئەو لە پێناو بووژاندنەوەی زمان و هونەری کوردیدا کاریگەرییەکی زۆری لە سەر هەڵبژاردنی ئەو دانا. ئەو تەنێ هونەرمەندێکی ئاسایی و قومبوو لە جیهانی هونەر و مۆسیقادا نەبوو و هەوڵی بەرچاوی بۆ گرێدانی شۆڕشی کورد بە جەماوەری کوردستان دا. لە تەواوی ئەو ساڵانەی کە خزمەتی بە مۆسیقا و ئاوازی کوردیش کردووە، خۆی لە چەمکی ناشرینی جیاوازیدانان و ناوچەگەریی دوور ڕاگرت و وێنەیەکی جوانی کوردستانیبوون لە ئاکار و چالاکیدا بوو. هونەرمەند کاک ناسر رەزازی لە زەمەنێکدا چەند خەباتی بە یەکەوە ئەنجام دەدا. لە لایەک لە بڵاوکردنەوەی هزری ڕێزگرتن لە یەکسانی مافەکانی مرۆڤ بوو و لە لایەکی دیکەشەوە پەرەپێدەری بڕوای قووڵ بە یەکسانی مافی ژن و پیاو بوو. ئەو لە پەنای هەموو ئەوانەشدا پێشمەرگەیەک بوو و خۆی تەنیا هاندەرێکی ژێرسێبەر نەبوو و سووتاوی ژێر هەتاوی گۆڕەپانێک بوو کە ئەگەری تێداچوون و نەگەڕانەوەی هەبوو.
لە جیهانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا، بەرهەمهێنەر بوو و لاساییکەرێکی ئاسایی نەبوو. هەرچەند کە خۆی دان بەوە دادەهێنێت کە کاریگەری هونەرمەندانی ناسراوی گەلەکەی لە سەر بووە بەڵام مێتۆدێکی کە بۆ ئاوازی کوردی بەکاری برد، تاقانە بوو و تایبەت بە خۆی بوو. ئەو لە ساڵانی پاش چالاکی سیاسیشدا نەیتوانی خۆی لە ئازاری نەتەوەکەی و جیهانی سیاسەت دوور بکاتەوە، بەڵام وەک کەسایەتییەکی ناسراو هزر و تواناییەکانی خۆی بۆ خزمەت بە پرسی هاودەنگی و پڕۆژەگەلیکی پیرۆزی وەک ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان تەرخان کرد. مەڵبەند

logo kalapur

ی هونەری ماملێ بە شانازییەوە خۆی بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی ٢٠١٣ی ماملێ بەم هونەرمەندە نازدارە ئامادە دەکات و بەختەوەرە کە دەرفەتی ئەوەیان رەخساندووە تا لە ئاستێکی تەسکدا بە پێی تواناییەکانی خۆی ڕێز لە خەباتی چەندین دە ساڵەی ئەم هونەرمەندە بگرێت. مەڵبەند بە ڕێزگرتنێکی تایبەت بۆ ڕۆحی پشتیوانی هەرکاتەی هونەرمەند یای مەرزیەی رەزازی زۆر هێژا لە کاک ناسر رەزازی، ئاواتەخوازە تا بۆنەیەکی گونجاو بۆ پێشکەشکردنی ئەو خەڵاتە لە سلێمانی پێک بهێنیت. بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار وایە، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی کەلەپووری کورد سەر بە وەزاڕەتی ڕۆشنبیری لە سلێمانی لە رێکەوتی ٢٩ی مانگ لە هۆڵی تەواری ڕێوڕەسمێکی شایان بەڕێوە بچێت.
هەر بژین
مەڵبەندی هونەریی ماملێ

بابەتی پێوەندیدار