Skip to content

هەواری خاڵی، مامۆستا هێمن

هەواری خاڵی، مامۆستا هێمن

نووسینی: مامۆستا هێمن موکریانی
پیرە مات و بێدەنگ بوو، چاوە ڵێڵ و سیسەکانی لێک نابوون، جگەرە لەنێو ئەنگوستە ڕەق و تەقەکانیدا دووکەڵی دەکرد و بە خۆڕایی دەسووتا. دەنگی حەسەن زیرەک و خالەقی و مەلا حوسێنمان گوێ لێ دەبوو.
شریت گەییشتە سەر دەنگی “ماملێ” کە دەمزانی زۆری پێخۆشە. کەچی لەپڕ وەک گۆزێکیان ئاوی سارد پێدا کردبێ. تێکڕا بوو، داچڵەکی چاوی هەڵبڕی، دەوروبەری خۆی بەسەر کردەوە و بە دەنگێکی نووساو و لەرزۆک کە دەتگوت لە بنەبانی  ئەشکەوتەوە دێ گوتی.
“کاکە بەسە تۆ خوا بێدەنگی کە”
دەسبەجێ ئەنگوستم لەسەر دوگمەی موسەجەلەکە داگرت. بەڵام سەرم سوڕما و لە دڵی خۆمدا گووتم:
“یانی چی؟ بۆ وای بەسەر هات؟ بۆ ڕەنگی بزرکا؟ بۆ پەشۆکا؟ بۆ تکای لێکردم موسەجەلەکە بکوژێنمەوە؟ خۆ ئەو دۆستی نیزیکی ماملێییە، ماملێی زۆر خۆش دەوێ و گۆرانییەکانی گەلێک پێ خۆشن…
بۆ خوێندنەوەی کۆی بابەتەکە کرتە لەسەر وێنەکە بکەن.