Skip to content

خەڵاتی ٢٠١٥ی ماملێ پێشکەش بە هونەرمەند یای “زۆزان” کرا.

وەکوو نەریتی ساڵانە، خەڵاتی ساڵی ٢٠١٤ی ماملێ بەخشرایە هونەرمەندێکی باکووری کوردستان.

ئاڵمان: رۆژی یەکشەممۆ رێکەوتی ١ی٢ی٢٠١٥ زایینی، لە شاری “هاگن”ی ئاڵمان، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ماملێ و بەشداریی کۆمەڵێک کەسایەتیی کورد، خەڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ درا بە ژنەهونەرمەندی گۆرانیبێژ یای زۆزان. بۆنەکە سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانیپاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان بەڕێوەبەری بۆنەکە کاکشار ئۆرەمار کورتەباسێکی لەسەر قۆناغەکانی ژیانی هونەرمەند محەممەد ماملێ پێشکەش کرد. بەڕێز ئۆرەمار لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هونەر و خەباتی هونەرمەند محەممەدی ماملێ کرد و پاشان خاڵە هاوبەشەکانی ژیانی هونەری و خەباتی نەتەوەیی ماملێ و زۆزانی دەستنیشان کرد. بەشێکی دیکەی وتەکانی کاکشار گێڕانەوەی چەند بیرەوەرییەکی خۆی لە هونەرمەند محەممەد ماملێ بوو.

لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا مافناس عەزیز ماملێ بەنوێنەرایەتی مەڵبەندی هونەری ماملێ و نوێنەرایەتی بنەماڵەی ماملێ چەند وتەیەکی لەسەر خەڵاتی ناوەندی هونەریی ماملێ پێشکەش کرد. ناوبراو وێڕای بەخێرهاتنکردنی ئامادەبووان، سپاسی ئەنستیتۆی کورد لە ئاڵمان کرد کە هاوکاربوون بۆ سازدانی کۆڕەکە و هەڵبژاردنی هونەرمەندی ساڵی ٢٠١٤ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ماملێ. عەزیز ماملێ لە درێژەی وتەکانیدا بە گشتیی ئاماژەی کرد بە مێژووی هونەریی بنەماڵەی ماملێ و بەتایبەتیی هونەرمەند محەممەد ماملێ. هەروەها رۆڵی محەممەد ماملێی لە سەردەمی کۆماری کوردستان دا بەرز نرخاند کە بە شانازیی پێشمەرگایەتیی لە کۆماری کوردستاندا گەییشت.

ناوبراو لەسەر شەڕی داسەپاو بەسەر باشوور و رۆژاوای کوردستان دوا و وتیی: ” بە پێویستمان زانی ئەمڕۆ بە سازدانی ئەم مەراسیمە سادەیە خۆمان هەم بە هاوبەشی خەم و ئێشەکان و هەم بە هاوبەشی شادی و سەرکەوتنەکانی گەلی خۆمان بزانین”.
لەبارەی مەڵبەندی ماملێ‌وە عەزیز ماملێ وتی: “مەڵبەندی هونەریی ماملێ و خەڵاتە هونەرییەکەی لە لایان بنەماڵەی ماملێ‌وە بڕیاری لەسەر دراوە و دامەزراوە. هەروەها بە تەواویی سەربەخۆیە و بە هیچ لایەنێک، حیزبێکی سیاسی، حکومەت یا دەوڵەتێکەوە نەلکاوە، تەنانەت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش. ئەم مەڵبەندە لەسەر ئەرک و ئیرادە، ویست و داخوازیی بنەماڵەی ماملێ پێکهاتووە و هەر واش دەمێنێتەوە”.
عەزیز ماملێ سەبارەت بە وەرگری خەڵاتی ٢٠١٤ی ماملێ وتی :
“ئەمساڵ بەهۆی هەلومەرجی تایبەتیی شۆڕشی کوردستان، هونەرمەندێکی تایبەتیشمان هەڵبژاردووە کە گەلێک بەلامانەوە بەڕێز و قەدر و حووڕمەتە، چ لە بواری هونەری و چ خەباتی سیاسییەوە. هەر بەم بۆنەشەوە بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە لەم ڕێبازەی خۆمان شل نابینەوە و هیوادارین تا شۆڕشی کۆبانێ ببێتە سەرەتایەک بۆ رزگاریی هەموو کوردستان و ئیمەش بتوانین لە کوردستاێکی سەربەخۆدا ئەم بۆنەیە ساز بکەینەوە”.
دواتر هونەرمەند زۆزان کە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ماملێ دەستنیشان کرابوو،لە چەند وتەیەکدا پاش دەربڕینی هەست و سۆزی خۆی بۆ خزمەتەکانی هونەرمەندانی بەرەی پێشوو، بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی”خوایە وەتەن ئاواکەی” چەند سروودێکی تری نەتەوەیی کۆڕەکەی ڕازاندەوە.

mamle-7

ئەندازیار حاجی ئەحمەدی دۆست و لایەنگری دەنگی ماملێ و عەلی قازی (کوڕی رەش) دوو بەشداربووی دیکەی بۆنەکە بوون کە چەند وتەیەکیان پێشکەش کرد.
دواتر هونەرمەند خەلیل خەمگین بە نوێنەرایەتی گرووپی هونەریی “کۆما بەرخۆدان”دوا. ناوبراو سەبارەت بە جێگە و پێگەی هونەرمەند لەناو گەلی کورد دا قسەی کرد و رایگەیاند کە هونەرمەندگەلێکی وەک ماملێ، حەسن زیرەک، محەممەد عارف جەزراوی، حەسەن جزیری، مریەم خان و ئایشەشان قوتابخانەیەکی بەنرخمانن. ئەمانە بە هونەری خۆیان کوردستانیان بەیەکەوە گرێدەدایەوە کە بەپێچەوانەی ویستی داگیرکەران بوو.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا حسێن بەخشی بە هۆنراوەیەک لە هەڵبەستوان “ڕەسوڵ کەریمی” کە بۆ ماملێ وتراوە هەستی خۆی دەربڕی و بەدوای ئەویشدا شێخ عەلی (نەوەی شێج سەعید پیران و شارەداری باژاڕی “تەکمان” لە باکووری کوردستان) چەند وتەیەکی ئاراستەی بەشداربووان کرد.
پاشان ئەحمەد ئاکتاش بە نوێنەرایەتیی ئەنستیتۆی کورد لە ئاڵمان وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای کەیفخۆشی دەربڕینی خۆیان لەمەڕ هاوکاربوونیان بۆ ئەم بۆنەیە سوپاسی ڕۆڵی گرنگی هونەرمەندە کوردەکان کرد لەمەڕ خزمەتیان بە کورد و داواشی کرد کە هەر کوردێک دەبێ بەپێی توانای خۆیان وەک هونەرمەندان بە هەڵوێست بن و خزمەت بە گەل و نیشتیمانیان بکەن. هەروەها دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی هونەرمەند خەلیل خەمگین بۆ پشتیوانیی لە هونەرمەندانی کورد.
لە بەشێکی تردا حەسەن شەتەوەی خوشکەزای شەهید د.قاسملو بە چەند وتەیەک بۆ ئامادەبووان دوا.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لایەنە سیاسییەکان نابێ شاعیران، هونەرمەندان و زانایان بکەن بە ئەندامی بیرۆی سیاسیی خۆیان و ئەرکی لایەنەکان ئەوەیە کە پشتیوان و یارمەتیدەریان بن.

دواتر شاهۆ حسینی بە پیامێک بەشداری مەراسیمەکە بوو. ناوبراو بۆچوونێکی لەسەر هونەر و هونەرمەند پێشکەش کرد و وتی: “هونەر بریتییه له کۆمه‌ڵێک بەرهەمی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و شعوری ئینسانی که به ئامانجی کارتێکردنه سه‌رهه‌ست، ئیحساس‌ و شعوری مرۆڤه‌کان به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی مانا و چه‌مکێکی ئینسانی به‌رهه‌مهاتووه، هه‌ربۆیه هونه‌ر هه‌مووکات پێوه‌ندێکی هه‌ستیار و تایبه‌ت له نێوان هونه‌رمه‌ند و لایه‌نگرانیدا سازده‌کا، به جۆرێ که کارتێکردنی جۆراوجۆری لەسه‌ر لایه‌نگرانی خۆی ده‌بێ.

شاهۆ حسێنی هەروەها وتی: “هونه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه سنووربه‌زێنه‌یه که هه‌موو سنووره‌کانی ده‌ست‌کردی مرۆڤ له هه‌موو بواره‌کان‌دا ده‌به‌زێنێ و له رێگای دڵکانه‌وه پێوه‌ندێکی ئیحساسی و هه‌ستیار له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ساز ده‌کات.

هونەرمەند جۆمێرد دوایین کەس بوو کە وتاری پێشکەش کرد لەسەر ڕۆڵی هونەر دوا بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و ناحەزانی کورد.
بڕگەی کۆتایی بۆنەکە بەخشینی خەڵاتی ماملێ ٢٠١٤ی ماملێ بوو کە لە لایەن عزیز ماملێ،عەلی قازی و حەسەن شەتەوی‌یەوە پێشکەش بە هونەرمەند یای زۆزان کرا.

– وێنەگران:
کامران عوسمانپوور
مەهدی فەتاحی
خالەق شەریفی

– سپاس بۆ کورد کاناڵ کە ئەرکی فیلمهەڵگرنی بۆنەکەی گرتە ئەستۆ.
– ئاگاداری ئێوە میوانیخۆشەویست دەکەین کە ئەم بابەتە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دا بە فیلم و وێنەی نوێ دەکرێتەوە.
[pro-player width=’605′ height=’460′ type=’video’ image=’https://www.mamle.net/images/soran.png’]https://www.mamle.net/film/part83.mp4[/pro-player]

A (26)
A (33)
A (48)
A (52)
A (62)
A (65)
A (66)
A (73)
A (106)
IMG_2793
IMG_2805
IMG_2810
A (5)
A (6)
A (75)
A (85)
A (89)
A (95)
A (108)
A (109)
A (202)
IMG_2590
IMG_2592
IMG_2594
IMG_2612
IMG_2617
IMG_2620
IMG_2628
IMG_2639
IMG_2646
IMG_2650
IMG_2651
IMG_2655
IMG_2657
IMG_2660
IMG_2662
IMG_2663
IMG_2664
IMG_2665
IMG_2668
IMG_2669
IMG_2670
IMG_2682
IMG_2685
IMG_2686
IMG_2697
IMG_2706
IMG_2711
IMG_2720
IMG_2727
IMG_2731
IMG_2737
IMG_2771
IMG_2774
IMG_2781
IMG_2786
IMG_2793
IMG_2805
IMG_2810

بابەتی پێوەندیدار