Skip to content

یادگارێکی مێژووی لە مامۆستا حەسەن زیرەک. گێڕانەوەی کاک عەزیز ماملێ (خانە)

مامۆستا حەسەن زیرەک و کاک عەزیز ماملێ و کاک ئەمجەد ئیرانزادە

بێگومان بۆ زۆربەی ئێمه ئەو ئاواته له ئارا دایه كه گەر بەڵگەیەكی هونەری یان ئەدەبی وەك وێنه، نووسراوه و ده سكرد، بیرەوەری، دیاری یان ڕازێكی هەرچەندە بچوكیش بووبێت له گەورەپیاوان، هونەرمەندان یان وەرزیشوانانی پیشوومان وەك یادگار و بیرەوەری له دەست دا هەبێت بەرپرسیارانه له لای خۆمان بیپارێزێن.
لە چاو ساڵانی ڕابوردوو چ لە ئاست دەستڕۆییشتوویی چینەکانی کۆمەڵگامانەوە و چ لە رووی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژیاوە، ئەمڕۆ ئێمە زۆر بۆمان گوونجاوترە تا شتە بەنرخەکانی خۆمان ئارشیو بکەین و بیانپارێزین، کە بە داخەوە ئەم دەرفەتە بۆ خەڵکانی پێشووترمان یان نەبووە یا کەمتر هەلی گونجاویان بۆ رەخساوە.
لە هاوینی ساڵی ١٣٤٩ بە هەڵکەوت گۆرانییەک تۆمار کرا کە هەڵگری مێژوویەکی تایبەت بۆ خۆیەتی. کەس نەیدەزانی و نازانێت کە ئەم گۆرانییە چلۆن؟ لە کوێ؟ و لەگەڵ کێ تۆمار کراوە؟

گۆرانی “ئەی وەی لەرزانە” کە بە دەنگی مامۆستای گەورەی گۆرانی کوردی “حەسەن زیرەک” و ڕێزدار کاک “ئەمجەد ئیرانزادە” و کاک “خانە ماملێ”(عەزیز) گوتراوە ڕەنگە پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە ٤٥ ساڵ ئەمڕۆکە ببێتە هۆی وەڵامی زۆر پرسیاری لە دڵداماوی ئێمەی تینووی هونەر و گۆرانی.
بە خۆشییەوە لەم سێ کەسەی کە ناویان هات ٢ کەسیان لە ژیاندا ماون و ئێمە  دەستمان بە کاک خانە ماملێ ڕاگەیشتیت و داوامان لێکرد تا میژووی ئەم گۆرانییەمان بۆ باس بکات و بیرەوەرییەکانی خۆیمان لە مەڕ ئەم ڕووداوە بەنرخ وهونەرییە بۆ باس بکات تا ئەم گۆرانییەش وەک زۆر لە بەرهەمە هونەرییەکانی پێشوو دەرخۆنەیان لەسەر دانەندرێت و بێ ناسنامە بمرێت.
کەرەمکەن بۆ بینینی ئەم چاوپێکەوتنەی کە لەگەل ڕێزدار کاک خانە ماملێ کە له مانگی پووشپەڕ/ژوئیه ی ٢٠١٥دا پێکهاتووە هاورێ لەگەڵ دەقی ئەم گۆرانییە تایبەتە دا.
بە سپاسەوە
مەڵبەندی هونەریی ماملێ.

گەر تێبینییەک یا زانیارییەکتان بەرانبەر بەم بابەتە هەیە دەتوانن کرتە لەسەر ئەم دێڕانە بکەن و پەیامی خۆتان بۆ ئێمە بنێرن.

بابەتی پێوەندیدار