Skip to content

یادێک لە موتەللیب ماملێ

viber image

ئەو جیا لەوە کە فرتچکی لە ئەزموونی هوونەری “میرزا سەعید”ی  باوکی گرتبوو، بە ووردبوونەوەش لە مێلۆدییە جۆراوجۆرەکانی دەڤەری موکریان و هەوڵدان بۆ فێربوونیان، بەتایبەتی بە گووتنەوەی حەیران، شارەزایی لە قووتابییەکانی تری میرزا سەعید باشتر بوو. ڕاستە هیچکات بە شێوەیەکی فەرمی وەک برا گەورەکەی نەهاتە گۆڕەپانی هونەرەوە بەڵام، حاشا لەوەش نەدەکرا کە هونەری گۆرانی لە خوێنی دا شەپۆلی دەدا و لە کۆڕی بنەماڵە و هاوڕێیانی دا ئەم شەپۆلانە دادەمرکان.
“موتەللیب ماملێ” یەکێک لە کوڕەکانی سەعید ماملێ و برای محەممەد ماملێ‌یە. لەم ماوەیە دا کە باوک و دوو لە براکانی کۆچی دووایی دەکەن، وێڕای ئەندامانی تری بنەماڵەکەیان دەکەونە ژێر گووشارێکی قوورس و لە هەر بوارێکەوە ژیانیان لێ تاڵ دەبێت و دەرەتانیان نابێت بۆ پەرەپێدانی هونەر و زانستی خۆیان.
بەم جۆرەی کە خۆی باسی دەکرد، “بۆ ژیان، لە زۆر لێژان خوولۆر بۆتەوە و لە زۆر هەورازانیش چەماو” بەڵام، لە ڕۆژی ڕەش و گەش دا هەر گۆرانی بووە بە ئامێزی هانا و هەر گۆرانیش بووە بە هۆی بزەی ژیانی.
زۆر پیشەی گۆڕین و زۆر کاری تاقی کردنەوە. زۆرتر لە دووکانە فەرشفرۆشییەکەی کاتی تێپەڕدەکرد و تا کۆتایی ژیانیشی هەر درێژەی بەم پیشەیە دا.
لە ناو بنەماڵەی خۆی دا مرۆڤێکی دڵسۆز و زەحمەتکێش بوو. لە هەر دەرفەتێک بۆی لوابا هانی مناڵانی جیلی تازەی بنەماڵەکای دەدا تا بۆ پێشکەوتنی خۆیان و نەتەوەیان پشت بە زانست ببەستن و پەرە بە زانستی خۆیان بدەن. رووگەش و قسەخۆش بوو. دانیشتنەکانی بنەماڵەکەی بە بێ گۆرانییەکانی برایانی ماملێ بە گشتی و حەیران و  قسە خۆشەکانی کاک موتەللیب، بەتایبەتی ویشک بوون. زۆر جاران محەمەد ماملێ بە دانستە مەیلی بۆ حەیران دەچوو و هانای بۆ موتەللیب‌ی برای دەبرد و داوای حەیرانی لێ دەکرد.
دیارە کاک موتەللیب بە هۆی ئەوەی کە بە شێوەیەکی گشتی گۆرانی نەدەگووت، بۆیە کەمتر دەنگی بەڕێزیان تۆمار و بلاو بۆتەوە. دەگمەن فایلێکی دەنگ و ڕەنگی کاک متەلیب لەبەردەست دا ماون.
ئەمڕۆ کە پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کاک موتەللیب‌ە بە پێویستمان زانی کە بەم بابەتە کەم و لاوازە، یادێک بکەین لەم دەنگخۆشەی بنەماڵەی ماملێ. یادیان بەخێر و خۆشی.

ئەمەش گۆرانی خاڵە ڕێبوار بە دەنگی کاک موتەللیب ماملێ پێشکەش بە ئێوەی میوانانی ئازیز.

attachment
photo422453829799356551
photo422453829799356552
photo422453829799356553
photo422453829799356550
photo422453829799356554
photo46710

بابەتی پێوەندیدار