Skip to content

پەیامی پرسەی مامۆستایان و قوتابییانی بەشی موزیکی زانکۆی هەولێر.

مامۆستایان و قوتابییانی “بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کۆلێجی هونەریی زانکۆی هەولێر” لە پەیامێکی ویدیۆییدا هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچیدوایی هونەرمەندی خۆیان نەمر “جەعفەر ماملێ” پەیامێکیان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی ئەو کۆچکردوویە کرد. لە پەیامەکە دا هاتووە:

ئێمە مامۆستایان و قوتابییانی “بەشی موزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کۆلێجی هونەریی زانکۆی هەولێر” پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو هونەرمەند “جەعفەری ماملێ” دەکەین کە ئەو بنەماڵەیە چەندین ساڵە خزمەتێکی بواری هونەری و موسیقا و گۆرانییان کردووە بەتایبەتی هونەرمەندی کۆچکردوو چەندین بەرهەمی ناوازی جێ هێشتووە بۆ خەزێنەی مێلۆدی کوردی بە هیوای ئەوەین دوا کۆستی ئەو بنەماڵەیە هونەرمەندە بێت.

مەڵبەنی هونەریی ماملێش لەلایان گشت بنەماڵەی ماملێ‌وە پێشوەخت سپاسی مامۆستایان و قوتابییانی ئەو کۆلێجە دەکات و سەرکەوتن و تەمەندرێژییان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بابەتی پێوەندیدار