لە مەراسیمێکی شایستەدا، خەڵاتی ٢٠١٨ ماملێ پێشکەش بە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرا.
کاتژمێر 4 پاش نیوەڕۆ لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئاڵمان مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵی 2018 مەڵبەندی هونەریی ماملێ، بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و هونەری و کوردەکانی نیشتەجێی ئوروپا بەڕێوە چوو.
مەراسیمەکە بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” لە لایەن گروپی موزیکی (مەد تیڤی)یەوە دەستی پێکرد و پاشان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان، خولەکێک ڕاگەیەندرا و بەشداربووان بە پێوە وەستان.
مەراسیمەکە لە لایەن نووسەر و رۆژنامەنووس “کاکشار ئۆرەمار” دەستی بەکارەکانی خۆی کرد، ناوبراو لە پەیوەندی بە کار و تێکۆشانی مەڵبەند کورتەباسێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و پاشان کاک عەزیز ماملێ وەک بەرپرسی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، لە ڕێی ئینتێرنێتەوە بە شێوەی ئانلاین، بەخێرهاتنی سەرجەم میوانەکانی کرد و پەیامی ئەمساڵی ئەو مەڵبەندەی پێشکەش کرد.
لە مەراسیمەکە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانی نیشتەجێی ئوروپا بەشدار بوون کە لە ناویاندا چەند کەسایەتی دیار و ناسراوی کورد هەبوو.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا کاک جەلیل گادانی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری ناسراوی گەلەکەمان و یەکێک لە دۆستە کۆنەکانی مامۆستا محەمەد ماملێ و یادگاری کۆماریی کوردستان، وتارێکی بەنرخی لەسەر رۆڵ و کەسایەتی ماملێ و بەردەوامیی کاری هونەری وەک خەباتێکی بێوچان و گرنگ، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بڕیار وابوو کاک عەلی قازیش وەک یەکێک لە کەسایەتییەکان باسێک لەسەر رۆڵ و کەسایەتی مامۆستا ماملێ بکات بەڵام، بەهۆی ناساغی نەیتوانی وتارەکەی پێشکەش بکا.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا هونەرمەند “ئەردەڵان قاسم” بە هاوکاریی گروپی موزیکی (قەڵا و منارە) دوو گۆرانی محەمەد ماملێی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان کاکشار ئۆرەمار لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوان لایەنە سیاسی و هونەرییەکانی رۆژهەڵات و رۆژاوای کوردستان، کورتە باسێکی پێشکەش کرد. ناوبراو هەڵسەنگاندنێکی بۆ کۆماریی کوردستان لە رۆژهەڵات و ئەزموونی خۆبەڕێوەبەریی رۆژاوای کوردستان و دواتر ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی هونەریی محەمەد ماملێ لە رۆژهەڵات و هونەرمەند خەلیل خەمگین لە رۆژاوای کوردستان کرد کە سەرنجی بەشداربووانی مەراسیمەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
لە بڕگەیەکی تری بەرنامەکەدا هونەرمەندی ویۆڵۆن ژەنی ناسراوی ئازەری بەڕێز “عارف ئیبراهیمپوور” هاتە سەر تەختەی شانۆ و کورتە باسێکی سەبارەت بە هونەری ڕەسەنی کوردی پیشکەش کرد، ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە شانازیی ئەوەی نەبووە کار لەگەڵ مامۆستا محەمەد ماملێ بکات بەڵام، لەگەڵ هونەرمەند جەعفەر ماملێ لە وڵاتی سوئید کاری هونەری ئەنجامداوە، لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی:
راستە من بە ڕەچەڵەک ئازەریم بەڵام من خۆم بە کورد دەزانم و خوێنی کورد لە دەمارەکانمدا دەگەرێت. ئەم قسانە گڕ و تینی زیاتری بە ئامادەبووان بەخشی و مامۆستا عارف چەپڵەباران کرا، دواتر “لالە بەدەستان” یەکێک لە گۆرانییەکانی محەممەد ماملێی بە ویۆڵۆنەکەی پیشکەش بە روحی بەرزی ماملێ و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان کرد.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا چوار پێشمەرگەی ژن و پیاو بە نوێنەرایەتی پێشمەرگەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان کە لە شەڕدا بریندار و کەمئەندام ببوون، بانگ کرانە سەر تەختەی شانۆ و بە خوێندنەوەی وتار و شێوەی جۆراوجۆر پەیامی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و لە لایان بەشداربوانەوە ڕێزیان لێگیرا.
ئینجا دوکتور”ناجی مامەدی” خەڵکی ورمێ/سەلماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەڵبەندی هونەریی ماملێ و خەڵاتی ساڵانە وتارێکی پێشکەش کرد و هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەم مەڵبەندەی بە بەرز نرخاند و بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی هونەرمەند خەلیل خەمگین کرد.
هەروەها دوکتور “حەسەن شەتەوی” کەسایەتی دیار و ناسراو و تێکۆشەری دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستان، کورتە باسێکی پێشکەش کرد و بە بایەخەوە باسی رۆڵ و پێگەی مەڵبەندی هونەریی ماملێ کرد کە ساڵانە ریز لە هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان دەگرێت و هیوای خواست کە ئەو مەڵبەندە بەردەوام بێ لە خەبات و تێکۆشانی خۆی و سەبارەت بە هونەرمەند خەلیل خەمگینیش گوتی:
ئەم خەڵاتە شیاوی هونەرمەندێکی وەک خەلیل خەمگینە بەڵام دەبێ چیتر وشەی خەمگین بۆ خەلیل بەکار نەهێنین و بڵێین خەلیل خەندان. وتەکانی دوکتور شەتەوی خۆشی خستە دڵی ئامادەبووان.
ئینجا پەیامی مامۆستا “عەزیز شاروخ” کە بە شێوەی ویدیۆیی پێشتر تۆمار کرابوو لێدرا. لەو پەیامە دا مامۆستا عەزیز شاڕوخ بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەک یادی هونەرمەند محەمەد ماملێی کردەوە و دەستخۆشی لە بەڕێوبەرانی ئەم مەراسیمە کرد. هەروەها پیرۆزباییەکی گەرمیان لە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرد.
پاشان شیعرێکی مامۆستا “شەریف حوسێن پەناهی” لە لایەن کاک حوسێن بەخشی خوێندرایەوە.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا هونەرمەندی ناسراو کاک “ئیقبال حاجێبی” بانگ کرایە سەر تەختەی شانۆ و لەگەڵ ئەوەی باری تەندروستی ناوبراو جێگیر نەبوو بەڵام، توانی لەسەر رۆڵ و هونەری هونەرمەند خەلیل خەمگین قسە بکات.
ئینجا هونەرمەند “هادی قوربانی” بە هاوکاری گروپی موزیکی (قەڵا و منارە) گۆرانیی “یادی بەخێر”ی مامۆستا محەمەد ماملێی بە هاوکاری گروپی موزیک پێشکەش بە بەشداربووانی مەراسیمەکە کرد.
لە درێژەدا لە لایەن لاوی ژیر “کاک هەژار خاتەمی” باسێکی گرنگ لەسەر هێرشی کولتووری و ئاسمیلاسیۆنی هونەری کوردی لە لایەن داگیرکەرانی کوردستان پێشکەش کرد کە سەرنجی بەشداربووانی بۆ رای خۆی ڕاکێشا.
لە درێژەدا هونەرمەندی باکووری کوردستان “دیار دێرسیم” هاتە سەر تەختەی شانۆ و لە کورتە باسێکدا باسی رۆڵ و پێگەی مەڵبەندی هونەریی ماملێی کرد و پاشان پیرۆزبایی لە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتی 2018ی مەڵبەندی هونەریی ماملێ.
کاتالۆگێک بە دوو زاراوەی کورمانجی و سۆرانی ئامادەکرابوو کە تێیدا ژیاننامەی هەردوو هونەرمەندی کورد خەلیل خەمگین و محەممەد ماملێ بە وێنەوە دەبینرا.
لەم بەشە لە مەراسیمەکدا کاکشار ئورەمار داوای لە هەر یەک لە کاک عەلی قازی و کاک جەلیل گادانی و خاتوو کوێستان فتووحی و مامۆستا عارف ئیبراهیمپوور و کاک هێدی ماملێ وەک نوێنەری مەڵبەندی هونەریی ماملێ کرد تەشریف بێنە سەر تەختەی شانۆ بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی ساڵی 2018 ی مەڵبەندی هونەریی ماملێ بە هونەرمەندی رۆژاوای کوردستان ، خەلیل خەمگین.
پاشان داوا لە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرا بێتە سەر تەختەی شانۆ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و لەوحی رێزلێنان و مێدالیای زێڕینی مەڵبەند وەک خەڵاتی ساڵی 2018 ی ماملێ، پێشکەش بە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرا.
پاش پێشکەشکردنی خەڵاتەکە داوا لە هونەرمەند خەلیل خەمگین کرا وتەیەک پێشکەش بکا، ناوبراو سپاسی مەڵبەندی هونەریی ماملێ کرد بۆ ئامادەکردن و رێکخستنی مەراسیمەکە و بەخشینی خەڵاتەکە بە ناوبراو.
دواتر لە ئەزموونی هونەری خۆی دوا و باسی لەوە کرد کە هەر لە منداڵییەوە لە بنەماڵەکەیاندا باس لە کۆماریی کوردستان و مەهاباد و پیشەوا قازی محەمەد کراوە و ئاگاداری هونەری ڕەسەنی کورد بووە لە رۆژهەڵات و ئاشنایە بە هونەر و ئاواز و گۆرانیی مامۆستا محەمەد ماملێ. (پوختەی وتارەکەی مامۆستا خەلیل بەم زووانە بڵاو دەکەینەوە).
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا هونەرمەند خەلیل خەمگین بە هاوکاری گروپی موزیکی (مەد تیڤی) چەند گۆرانییەکی خۆی پێشکەش بە روحی بەرزی مامۆستا ماملێ و ئامادەبووانی کوڕەکە کرد.
لە لایان بەرپرسی گروپی موزیکی (مەد تیڤی)یەوە، هونەرمەند فاروق باپیر وتارێک ئامادە کرا بوو کە لە نیزیکترین دەرفەت دا دەقی وتارەکە لێرە دادەنێێن.
هەموو ساڵێک خۆشەویستی بۆ هونەر و هونەرمەندانی کورد هەوێنی هێز و وزەمانە بۆیە، گشت ئەم کەسانەی هاوکار دەبن لە بەڕێوەچوونی بەرنامەکە دا بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و هەرەوەزی تاو دەدەنە ئەرکەکان. جێی خۆیەتی سپاسێکی بێسنوور بکرێت لە:
١- کوردکاناڵ.
٢- کوردستان ٢٤.
٣- گروپی موزیکی (قەڵا و منارە).
٤- گروپی موزیکی (مەد تیڤی).
٥- کۆمیتەی بەڕێوەبەر( کاک حوسێن بەخشی، پەروین سیدقی، کاکشار ئۆرەمار).
٦- کاک مەنسور سیدقی.
٧- کاک سوڵتان گوڵاوی و هاوسەری بەڕێزیان.
٨- کاک بێهرووز ئەنساری.
٩- کاک هەژار خاتەمی و هاوسەری بەڕێزیان.
١٠- کاک ڕەزا عوسمانی.
١١- کاک ئەردەڵان قاسم.
١٢- کاک هادی قوربانی.
١٣- کاک سیامەند خاتەمی.
١٤- کاک کامران عوسمانپوور.
بابەتی پێوەندیدار
لەم بەشە دا گشت ئەو پەیام و وتارانەی کە لەلایان کەسایەتی و لایەنەکانەوە بۆ مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨ بۆ مامۆستا خەلیل خەمگین نووسراون دادەنرێت.
١- پەیامی مامۆستا خەلیل خەمگین:
2- Peyama Mamosta Xelîl Xemgîn
Ji Muhabada Qazî, ta Efrîna birîndar!.
Ji rikinên hunera kurdî, li rojhelatê Kurdistan Mamosteyê Nemir, Mihemed Mamlê ( 1925- 1999 ) , bi hunera afirandî û helwesta xwe ya welatperwerî, bûye sembola dengê pêşewa Qaziyê Şehîd û newa meydana çarçira… li seranserî kurdistanê belav bûye û cihekî bi nirx di çand û hunera kurdî de, cih girtî!.
Malbendi Huneri Malmê, bi xêreta Zarok û malbata Mamoste M. Mamlê, ji sala 2009 de, daku Mamoste M. Mamlê û hunera wî berdewam bidomînin, herweha, Mamlê bi hunera wî bê mirin ji Gelê Kurd re, weku nirxekî çandî û netewî bijînin!… hersal Xelata Mamlê layîqa hunermendekî kurd dinirxînin û pêşkêş dikin!…
Îsal 07.04.2018 desteya Xelata Malbendi Hunerî Mamlê, ev xelata giranbuha layîqa min dîtin! Her weha, ez dixweş û şehnazî kirim.
Di serî de, civaka Malbendi Hunerî Mamlê û desteya Xelatê, ez gelekî sipasiya wan dikim, êz û hurmetên xwe pêşkêş dikim.
Hemu kesayet û rewşenbîr, her weha hunermend û mêhvanên beşdarî merasîma xelatê bûn, sipas û minetdarê wan hêjayan me.
Heman wisa jî, dezgehên ragihandinê, bi teybetî Tv Kurdistan 24. Ku bi zindî merasîma xelatê bi Gelê temaşevan an re perve kirî.
Dîsa rêheval û birayê min ê ezîz û kedkar, Kakshar Oremar, ku herî zêde barê amedekariya vê merasîmê girtibû ser milên xwe, mîna her carê, bi têr û tijî, bi ked û xizmeta xwe…. em hemu dişad û bextewar kirin!… sipas Kakshar, xuda ên mîna te, ji bo paşeroja çand û hunera gelê me zêde bike!…
Têbînî: ji bo min, dayîna vê xelatê, cihê serbilindî û şehnaziyê ye, ku ev Xelata duyemîne, di meşa min ya ji bo vejîn û xizmeta hunera kurdî de ye, xelata yekemîn, sala 2015an, ji aliyê kovara Tirêja Efrîn de, diyarî min kirin, duyemîn jî, ev xelata Mamoste Mamlê ye.
2015 de, roja merasîma xelatê, Dayîka min koça xwe kir!.
2018 de jî, Dayîka min Efrîn, mîna Muhabadê birîndar ketî!..
weku li merasîma xelatê jî min soz daye, dixwezim Xelata Mamoste M. Mamlê, diyarî giyanê Avesta Xabur, Barîn Kobanî û hemu Şehîdên Berxwedana Efrînê bikim!. Bêguman, di derfeta yekemîn de, ezê radestî sazî û dezgehên Şehîdan li Efrîna azad, bikim!. Ev jî soza min e!.
09.04.2018 Köln- Almanya
Xelil Xemgin
٢- پەیامی هونەرمەند فاروق باپیر لەلایان تیپی مۆسیقای (مەد تیڤی):
بەخێرهاتنی یەکەیەکەی بەڕێزتان دەکەم لە هەر شوێنێکەوە کە تەشریفتان هێناوە بۆ ئەم کۆڕ و ڕێزلێنانە.
پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە هونەرمەند و هاوڕێی خۆشەویستمان کاک “خەلیل خەمگین” دەکەین کە ئەمساڵ شەڕەفی ڕێزلێنان لە لایان “مەڵبەندی هونەریی ماملێ”وە پێیان بەخشرا.
کاک خەلیل مرۆڤێکی پاک و دڵسۆزە، خزمەتێکی گەورەی بە هونەری موزیکی کوردی کردووە. بە دەیان ساڵ شانبەشانی خەباتی سیاسی لە بواری هونەری گۆرانی موزیکی کوردیش دا چالاک بووە و کۆڵی نەداوە.
ڕێزلێنانی کەسێکی دڵسۆز لە دەزگایەکی پیرۆز کە هەڵگری ناوی زاتێکی پیرۆزی وەک هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان ماملێی مەزنە جێی بایخە.
دیارە ئەوە خۆی لە خۆی دا خەباتی هونەری نەپچڕاوەی نەوە لەدوای نەوە دایە. دیسان شانبەشانی خەباتی ڕەوای شۆڕشگێڕانەی گەلەکەمان لە ساتیک دا کە وڵاتەکەمان کەوتۆتە بەر شاڵاوی دڕەندانەی ڕژێمی فاشی تورک کە ئەیانەوێ مێژووی گەلێکی زیندوو لەسەر خاکی باب و باپیرانمان بسڕنەوە.
ئێمەی هونەرمەندان دووپاتی ئەکەینەوە کە هەمووکات درێژەپێدەری ڕێچکەی هونەرمەندە مەزنەکانمان بین و درێژە بە کار و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لە هەربستێکی خاکی کوردستانی پیرۆز بێت.
٣- هونەرمەند دیار دێرسیمی:
3- Peyama Hûnermend Diyar Dêrsîmî
Li bakurê Kurdistanê xeta hunerî bi doza siyasî a gel ve girêdayî bûye. Me li Kurdistanê ji bo bilindkirina nasnameya huner û zimanê Kurdî gelek pilanên Kemalîstan ên asîmîlasyonê vala derxistin. Xelîl Xemgîn di xebat û xizmeteke wiha de berhemên pir baş afirandine. Em tev yê bi doza şehîdên qada hunera Kurdistanê: Sekan, Mizgîn, Serhed, Hogir, Delîla û hevalên din re girêdayî bimînin.
Spas ji bo xelata ku we li ser navê mamosta Mamlê ji X. Xemgîn re pêşkêş kiriye.
فیلمی مەراسیمەکە
ئاڵبۆمی وێنەکان