هەر قـەتارەت کاتی وەسفی چاوخـوماران خۆشتره
بۆیه شـێوازت له سـازی گـوند و شـاران خۆشتره
مـاملێ هـەرمانه گـۆرانی و نەوای جوانت کە بەس
سـۆزی تـۆ دائـیم بـە یـادی ژوانـی یـاران خۆشتره
دەنـگـت ئـارامی دەروونـه، بـۆیـه تا مـاوم دەڵێم:
بـۆ دڵـی عـاشـق لـه نـازی عـیشوەکاران خۆشتره
مـاملێ ئەی مەزهەری ستران و مـۆسیقای ڕەسـەن
بـۆیـه ئـاوازت له گـشت بـەستـە و قەتاران خۆشتره
دیـمەنی ڕەقـسی چـڕۆ شـیرین و پڕهـەستە کـەچی
سـۆزی تـۆ بـۆ مـن له ئـاهـەنگی بـەهاران خۆشتره
دەنگـی تـۆ ڕەنـگـی ئـەویـنـە، ڕازی ژیـنـە، بـادەیه
چەهچەهەت هـەردەم له تەیری گوڵعوزاران خۆشتره
مـاملێ تـۆی فـەخر و شـانازی هـونەرمەندانی کورد
بـەرهـەمت خـۆی مـەرهـەمه بۆ دەردەداران خۆشتره
یـادگارت خـۆش پـەیامه وەک شـنەی ڕووحی شەماڵ
بۆ مـوحیب سـۆزت له سەوزایی و له بـاران خۆشتره . . .
موحیب مەهابادی