Skip to content

بۆ چریکە زیندووەکەی ماملێ – عەبدوڵڵا ڕەحیمی (کۆمار)

چریکەی زوڵاڵی دەنگت زەویش تامی لێ چێشتووە
قەتار و مقام و بەستەت بە گوێی زەمەنیش گەیشتووە
گۆرانی وەک لایە لایەو ئەختەر کچی کوردی چاومەست
بۆتە گوللەی جەرگ بڕ و سنوور بە سنوور ڕۆیشتووە
دەنگت کۆترێکی ئاشتیوو سپی وخاڵدار بێ هێلانە
لەبەر پەنجەرەی ماڵە کان بە ڕۆژو شەو هەڵنیشتووە
سەوتت تێکەڵ سۆزی شەماڵ وابە سەر کێوە کانەوە
دەریا شەپولی ڕادەگرێ و گوێی دڵی بۆت ڕاخستووە
سابڵاغ ئەی شارەکەی قازی ئەی خاوەنی چوار چراکەم
پەیمانی گەورە پیاوانت لە گەڵ مێژوو دا گرتووە
دەنگی کەو و قومری و شالوور سروەیەکن لە دەنگی تۆ
بۆیە لەگەڵ شنەی بەیان گوێی دڵم بۆ هەڵخستووە
مەهاباد جێژوانی عەشق و سۆزی دەنگی گەرمی تۆیە
بۆیە بەرەو ڕووگەی هەستیت نوێژی عەسقم دابەستووە

عەبدوڵڵا ڕەحیمی (کۆمار)

Abdulola Rahimi Komar 2
عەبدوڵڵا ڕەحیمی (کۆمار)

بابەتی پێوەندیدار