Skip to content

بەهاری ماملێ – ئاری یاران

” بەهاری ماملێ “

بەهارە چاوەکەم وەرزی بەهارە
خەڵک گوێچکەی لە حەیران و قەتارە
ئەوەی من دیم و شەیدای یارێ بووب
ێسەدای وەک “بازی بێریانی” لەزارە!

بەهارە کاتی سەیران و گەڕانە
چڕینی پۆل بەپۆلی بولبولانە
بەدەم چایەی دەمەو عەسرانە خواردن
دەگێڕم چاو لە ئەلبوومی “زەمانە”

بەهارە دڵ ئەوا کەوتۆتە حاڵێ
مەڵێ کێیە بەبێ هۆکار دەناڵێ
بڵێ یەک دوو قەتاری نوێ لەبۆ دڵ
دەبا لێت زیز نەبێ وەک “چاو کەژاڵێ”!

بەهارە یادی تۆ دیسان “ئەوا هات”
لەبۆ تیماری دەردی دڵ دەوا هات
لەتەپڵ و نەی بدەن، خۆشیی بکەن دەی
بڵێن: ئۆخخەی! نەمردین و سەفا هات

بەهارە کاتیەتی بۆ “ناو شلێران”
شەوانە چاو بگێڕە بۆ ستێران
بەسۆزی دەنگی تۆ “یاران”ـی بیمار
بەروبوومی دڵی وا دێتە دێران!

یاران

ARI YARAN

بابەتی پێوەندیدار