Skip to content

بۆ ماملێ؛ عەزیز خەیرئەندیش

بۆماملێ

زۆروەڕەزبووم
لەخۆم دڕدۆنگ
لەسوچێکا ڕاکشام
وگۆێم لەدەنگی سیحراویت بوو
ڕۆحم لەگەڵ
باڵندەیەکی گەڕیدە
وەسەرکەوت بەرەوهەوران
لەوبەرزەوە
قەڵایەکی زۆرجوانم دیت
هاتمە خوارێ
دەتکوت زۆرم ئێرە دیوە
نوسراوەیەک هەڵواسرابوو
بەردی چینی ئەوقەڵایە
بەکوتکەکەی مامە کاوەتاشراوە
داروکۆڵەکەو کاریتەی
لەدارستانەکەی زەردەشت ئاودراوە
وەستای دانەری بیناکە
باپیری باپیرە گەورەو
بەڕەوجاجم وڕاخەری
گشت دەستکردی
دایە گەورەی دایە گەورە
لەپڕ بەخۆمداهاتمەوە
چۆن بوووالەتاسەوە چووم
ئەوجارەکە دۆزیمەوە
ڕێبازێکی بەرزی ون بووم
“عەزیزخێرئەندیش

بابەتی پێوەندیدار