بۆ ساڵیادی کۆچی نەمر مامۆستا محەممەد ماملێ
شێعر: مامۆستا شاهۆ موکریانی
داخەکەم گوڵزار بەبێ تۆ چەشنی خارە ماملێ
بولبولی باغی ئەوینم سەر بە دارە ماملێ
سیس و ژاکاوە بە بێ تۆ باغ و گوڵزاری هونەر
چەند هەتیو و بێنەوان ئەو سازە و تارە ماملێ
ڕۆڵەکانی نیشتمانم چاوەڕێی ئاوازی تۆن
دەگرن سەرچۆپی ئەوین و تۆش قەتارە ماملێ
سەد هەزار بولبول لە پێناوت دەخوێنن چاوەکەم
عاشقانی باغی سۆزت سەد هەزارە ماملێ
دێنە ژوانگەی ئاورینی پڕ لە هەستی سازی تۆ
بەزم وهەڵپەرکێ دەگێڕن لەو دیارە ماملێ
دەفتەری شێعرم دەسووتێ دێتە هاوار و گرین
چەند بە ژانە دەردی دووریت پڕ پەژارە ماملێ
هەست و سۆزم ڕەش دەپۆشن بێنەوا ماون لە دووت
هەستە وە پیری هونەر هەر یەک قەتارە ماملێ