قه‌ڵه‌م وشک و بێ به‌هایه، سه‌یره زمانم ناگه‌ڕێ
وێڵم به‌دوای هه‌ر وشه‌یێ گه‌وره‌یی تۆم بۆ ده‌ربڕێ
کوا، چ شیعرێ هێنده‌ی ناوت به‌رزو پیرۆز‌و گه‌وره‌یه؟
بۆ شانازی و سه‌ربڵندی، له‌تۆ زیاتر کێمان هه‌یه!
کوردستانیش له‌ئاست به‌رزیت سه‌رسوڕماوه، بێ باڵایه
چون به‌رزی تۆ، به‌قه‌د به‌رزی سێداره‌که‌ی پێشه‌وایه
من نازانم چی بنووسم ئه‌م کۆچه‌ی تۆم بیرباته‌وه
چ شالورێ بۆی ده‌سازێ گره‌و له‌تۆ بباته‌وه؟
هێمــن ئاسـا منـیش دهمـگوت، لـه دونـیا هه‌تـا بمێـنم
شـورهییه لـهئاســت غـه‌م و په‌ژاره، ســه‌ر دانــهوێنم
ده‌مگوت، هه‌تا نه‌وای ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی ماملێ مابێ
نه‌غمه‌ی(زه‌مانه و، زێنه‌بێ)نابێ له‌دڵم تهوهللابێ
له‌گه‌ڵ کۆچت (توخوا شوانه و، یادی به‌خێر) تازه بۆوه
(کەمەرەشل)یش ئاوێتە بوو لەگەل شیوەن و رۆرۆوە!..
هەڵبەستوان: فەرید مەخمووری