لە دەمی زریوەی ئەستێراندا،
گوڵاوپڕژێنی ڕۆحت کردین،
لە ژووانی بەر تریفەی سترانیش
عیشقێکت چێکرد،
پتەو، پەیوەست وەک تانوپۆ
. دە ئەی عاشق؛
نە درەنگ لە (ئەو) و،
نە پاییزیش لە تۆ!
دەق: د. هێرش ڕەسوڵ
٢٤/٢/١٩٩٩
لە دەمی زریوەی ئەستێراندا،
گوڵاوپڕژێنی ڕۆحت کردین،
لە ژووانی بەر تریفەی سترانیش
عیشقێکت چێکرد،
پتەو، پەیوەست وەک تانوپۆ
. دە ئەی عاشق؛
نە درەنگ لە (ئەو) و،
نە پاییزیش لە تۆ!
دەق: د. هێرش ڕەسوڵ
٢٤/٢/١٩٩٩