ئومێد و ئارەزووم وا بوو بمێنی گەرچی هەر ماوە
نەویدە دەنگی پڕ سۆزی، گڕ و سۆزی بە من داوە
نەوای ئاهەنگی هەر بەندێک، چ مێلۆدێکە دایناوە
کە دەتگووت وا بەهارە گووڵ، مەلای دەنگ، خۆی حەشار داوە
چ ڕووداوێکی ناخۆش بوو، بەجێت هێشت گشت متیعانت
لە بۆ کەعبەی دڵت هەر دێین و پڕ بوو دەشتی عیرفانت
هەموو هیوای ژیانم هەر زیافت بوو لە روخسارت
کە چی نەمدیت سەر وسیمات، سەروماڵم بە قوربانت
دەهەستە بۆم بڵێ تاوێ کە تۆتۆیە دڵ و دیدەم
بە دڵ هاتووم کە سەر دانێنم، سەر و ماڵ هەرچی بوو بیدەم
کە دەتگووت، دڵگەرم بووم وەک شووعاعی خەتتی خورشیدەم
کە ڕۆییشتی لە نێومان تۆ، منیش تاساو و ڕەمیدەم
چ پەخشان و چ شێعرێکە کە خۆراکی وجودت بێ
نییە وەسفت بە هیچ شەیئێک کە شایانی شعورت بێ
دروودی هەر مرۆڤێکی کە دڵپاکە لە گۆڕت بێ
هەزاران جار سڵاوی شێخ لە ڕۆژێکدا لە ڕووحت بێ
شێخە- بۆکان