لەگەڵ سەحەرهاتە گوێم دەنگی تارێ
بە خور گریا و دەیـلاوان بۆ قەتـارێ
پاشان زانیم ئەو گریە و سـۆزە کێیـە
ئەو تارژەنە، تار ژەنـەکەی ماملێـیـە
وتم خالە بۆ ماملێیە، بۆیە وا بە کـوڵ ئـەگـری
بەڵێ ڕۆڵە، هەستم دەگری، تارم دەگری، پەنجەم دەگری
پەنجەم بۆ تار، تاریش بۆ من و منیش بۆ هونەری ماملێ
بۆ تەنیایم، بۆ بێکەسیم، بۆ بیرەوەری چەند ساڵێ
چلۆن دەبێ من نەگریم، هەزار یادگاری وا لەلام
لەوەتەی هەم تارژەنیم و بەدەنگ و سۆزی ئەو ئاشنام
من دەزانم چ کەلێنێک کەوتە ناو ئەم هونەرەوە
خۆم دەزانم چەند ئاواتی لەگەڵ خۆی بردە گڵەوە
من دەزانم چەند دڵشادە ئێستا بێ خەم و پەژارە
دەست لە ملی کوڕ و برا، میوانی هێمن و هەژارە
عەسکەرە چوێر اغا بیوک، ئا مەمەد حەمەی تار زەنگ
دوانیان بە ماملێ شادن و ئەمانیش ئەگرین بە بێدەنگ
حەمە جەزا
٨\٣\١٩٩٩
هێرلیو | دانیمارک