Skip to content

دوو کورتەهەڵبەست لە ناخەوە

“شینی هونەر”
هۆنراوەی: هەمزە ئاگوشی

توخوا شوانه‌ به‌ ئه‌سپایی
به‌ هه‌ستێکی بێ‌کۆتایی
ناڵه‌ بدمێنه‌ له‌ شمشاڵ
تێکه‌ڵ که‌ هه‌نیسک و خه‌یاڵ
به‌ نه‌رمی په‌نجه‌ ببزێوه‌
بدوێنه‌ ئه‌م که‌ژ و کێوه‌
له‌ پێده‌شت بوو یا له‌ که‌لێ
بێژه‌، نامرێ ماملێ
***************
هۆنراوەی: محمد زێوەیی

تۆ نامری ماملێ
دەنگ و سۆز و چریکەکەت
شاد و خەمگین نەغمەکەت
بە‌رۆژ هاورێی سەفەرمن
بە‌شەو وەک خەو لەبەرمن
لە باخمدا گوڵی تۆ
بولبولی سەر چڵی تۆ
تا هەبم لام نامری
نەمری ماملێ نامری

بەڕێزان محمد زێوەیی و همزە ئاگوشی Hamza Agoshi & Mohammad Zeweyi

بابەتی پێوەندیدار