ئەمڕۆکە سابڵاخ سەرتاپا تەم بوو
بۆ کۆچی ماملێ دڵیان پڕخەم بوو
کۆچەکەی ماملێ زۆر لەناکاو بوو
لەگەڵ نەخۆشی کە تەوەللا بوو
ماملێ کۆچی کرد لە شاری سابڵاخ
کوردوستانەکەم بۆتۆ بوون بە داخ
ماملێ دەهەستە بڵێ قەتارێ
بۆ یادەوەریت فرمێسک ئەبارێ
ئەمڕۆکە ماملێ کۆچ و بارێتی
خورشیدەی خاوەر سەرقەتارێتی
دەمێکە ناڵێی مەستوورەی مەستان
وا ماڵی خۆت کرد لە خزم و دۆستان
م.چالاک پشدەری
نەرویج ٩ی١٢ی ٢٠١٢
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ ئەویندارانی گەل گۆرانی مامۆستایه بەس
عاشقی مەعنا دەکا و هەر یادی یاره بێ هەوەس
تا دەخوێنێ ماڵه بابم بێوەفایه، تێدەگەم
هەر به دەنگی خۆی بەیانی سۆزی دڵ خۆشه نە کەس…
“بۆ ساڵڕۆژی کۆچیدوایی مامۆستا محەممەد ماملێ”
“موحیب مەهابادی“